عیبرانییەکان 18:12-28
عیبرانییەکان 18:12-28 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ئێوه نه‌هاتوونه‌ته لای شاخێک ده‌ستی لێ بدرێت و ئاگرێكی گڕدار و تاریكی و ته‌م و گه‌رده‌لوول، لای ده‌نگی كه‌ڕه‌نا و ده‌نگی دووانێک وا له گوێ‌گران بكات بپاڕێنه‌وه ئیتر ئه‌م قسانه‌یان بۆ نه‌كرێت، چونكه ئه‌و شته‌ی فه‌رمانی پێ كرا به‌رگه‌یان نه‌گرت: “ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵێک ده‌ستی به‌ر ئه‌و شاخه بكه‌وێ، ده‌بێ به‌ردباران یان تیرباران بكرێ”. دیمه‌نه‌كه ئه‌وه‌نده ترسناک بوو، مووشێ وتی: “من له ترسان ده‌له‌رزم”. به‌ڵكو ئێوه هاتوونه‌ته كێوی سهیۆن، بۆ شاری خودای زیندوو، یروشلایمی ئاسمانی، بۆ ئاهه‌نگێک فریشته‌یه‌كی له ژماره نه‌هاتووی كۆكردۆته‌وه، بۆ وارگه‌ی نۆبه‌ره تۆماركراوه‌كان له ئاسمانان‌دا، بۆ لای خودا، دادوه‌ری هه‌مووان، بۆ لای ڕووحی خوداناسان كه ته‌واوكراون، بۆ لای ئیشۆع، نێوانگری په‌یمانی نوێ، بۆ خوێنێكی پرژێندراو كه له خوێنی هاویل باشتر ده‌دوێت. ئاگاداربن قسه‌كه‌ره‌كه ڕه‌ت مه‌كه‌نه‌وه. چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی قسه‌كه‌ری سه‌ر زه‌وییان ڕه‌تكرده‌وه ده‌رباز نه‌بووبن، ئایا چه‌ند كه‌متر ئێمه ده‌رباز ده‌بین كه له قسه‌كه‌ری ئاسمان هه‌ڵگه‌ڕاینه‌وه! كه ده‌نگه‌كه‌ی زه‌ویی هه‌ژاند، به‌ڵام ئێستا به‌ڵێنی داوه و ده‌فه‌رمووێ: “جارێكی دیكه ته‌نها زه‌وی ناخه‌مه له‌رزه، به‌ڵكو ئاسمانیش”. وشه‌ی “جارێكی دیكه” ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و شتانه‌ی له‌رزۆكن وه‌ک دروستكراو نامێنێت، تاكو شته ناله‌رزۆكه‌كان بمێنن. بۆیه، چونكه پاشایه‌تیێكی ناله‌رزۆكمان وه‌رگرتووه، با سوپاسگوزار بین، به‌هۆیه‌وه به شێوازێكی په‌سه‌ند به ترس و ڕێزه‌وه خودا بپه‌رستین.
عیبرانییەکان 18:12-28 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئێوە نەهاتوونەتە لای شاخێک دەستی لێ بدرێت، لای ئاگرێکی بەتین، لای تاریکی، لای تەم، لای گەردەلوول، لای دەنگی کەڕەنا، لای دەنگی قسەکردنێک وا لە گوێ‌گران بکات بپاڕێنەوە ئیتر ئەم قسانەیان بۆ نەکرێت، لەبەر ئەوەی نەیانتوانی بەرگەی فەرمانەکانی خودا بگرن: ﴿تەنانەت ئەگەر ئاژەڵیش دەستی بەر ئەو کێوە بکەوێ، دەبێ بەردباران بکرێت.﴾ دیمەنەکە ئەوەندە ترسناک بوو، مو‌سا گوتی: ﴿من لە ترسان دەلەرزم.﴾ بەڵکو ئێوە هاتوونەتە کێوی سییۆن، بۆ شاری خودای زیندوو، ئۆرشەلیمی ئاسمانی، بۆ ئاهەنگێک کە فریشتەیەکی بێشوماری کۆکردووەتەوە، بۆ کڵێسا‌ی نۆبەرە تۆمارکراوەکان لە ئاسماندا، بۆ لای خودا کە دادوەری هەمووانە، بۆ لای ڕۆحی ڕاستودروستان کە تەواوکراون، بۆ لای عیسا، کە ڕێکخەری پەیمانی نوێیە، بۆ خوێنێکی پرژێنراو کە لە خوێنی هابیل باشتر دەدوێت. ئاگاداربن قسەکەرەکە ڕەت مەکەنەوە، چونکە ئەگەر ئەوانەی قسەکەری سەر زەوییان ڕەتکردەوە دەرباز نەبووبن، ئایا ئێمە چۆن دەرباز دەبین ئەگەر لە قسەکەری ئاسمان هەڵبگەڕێینەوە؟ ئەوسا دەنگی خودا زەوی هەژاند، بەڵام ئێستا بەڵێنی داوە و دەفەرموێ: ﴿جارێکی دیکە نەک تەنها زەوی دەهەژێنم، بەڵکو ئاسمانیش.﴾ وشەی «جارێکی دیکە» ئاماژەیە بۆ سڕینەوەی ئەو شتانەی کە دەهەژێن، واتا شتە دروستکراوەکان، تاکو ئەو شتانەی کە ناهەژێن بمێننەوە. لەبەر ئەوە با سوپاسگوزار بین، چونکە شانشینێک وەردەگرین کە ناهەژێت، بەهۆیەوە بە شێوازێکی پەسەند بە ترس و ڕێزەوە خودا بپەرستین،