پەیدابوون 16:35-19
پەیدابوون 16:35-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا هەموویان لە بێتئێلەوە بەڕێکەوتن. کاتێک ماوەیەکی کەمیان مابوو بگەنە ئەفرات، ڕاحێل کەوتە سەر منداڵبوون، منداڵبوونێکی دژوار. لەبەر ئەوەی منداڵبوونەکەی دژوار بوو، مامانەکە پێی گوت: «مەترسە، چونکە ئەم منداڵەشت کوڕە.» ئەوە بوو لەگەڵ دواهەناسەی، لەبەر ئەوەی دەمرد، کوڕەکەی ناو نا بەنئۆنی. بەڵام باوکی ناوی لێنا بنیامین. ئیتر ڕاحێل مرد و لە ڕێی ئەفرات نێژرا کە بێتلەحمە.
هاوبەشی بکە
پەیدابوون 35 بخوێنەوە