گەلاتیا 7:6-10
گەلاتیا 7:6-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن! خودا گاڵته‌ی پێ ناكرێت. چونكه مرۆڤ چی بچێنێت، ئه‌وه ده‌دروێته‌وه. چونكه ئه‌وه‌ی بۆ جه‌سته‌ی خۆی بچێنێت، گه‌نده‌ڵی له جه‌سته‌ی ده‌دروێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ڕووح بچێنێت له ڕووحه‌وه ژیانی جاویدانی ده‌دروێته‌وه. كه‌واته با له چاكه‌كاری نه‌كه‌وین، چونكه ئه‌گه‌ر وره به‌رنه‌ده‌ین له كاتی خۆیدا دروێنه‌ی ده‌كه‌ین. كه‌واته هه‌روه‌ک ده‌رفه‌تمان هه‌یه، با چاكه له‌گه‌ڵ هه‌مووان بكه‌ین، به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداران.
گەلاتیا 7:6-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خۆتان هەڵمەخەڵەتێنن، خودا گاڵتەی پێ ناکرێت. مرۆڤ چی بچێنێت، ئەوە دەدروێتەوە. ئەوەی بۆ سروشتی دنیایی خۆی بچێنێت، گەندەڵی لە سروشتی دنیایی دەدروێتەوە، بەڵام ئەوەی بۆ ڕۆحی پیرۆز بچێنێت لە ڕۆحەکەوە ژیانی هەتاهەتایی دەدروێتەوە. کەواتە با لە چاکەکاری نەکەوین، چونکە ئەگەر ورە بەرنەدەین لە کاتی خۆیدا دروێنەی دەکەین. ئینجا هەتا دەرفەتمان هەیە، با چاکە لەگەڵ هەمووان بکەین، بە تایبەتی لەگەڵ خێزانی باوەڕداران.