گەلاتیا 6:6-9
گەلاتیا 6:6-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌و كه‌سه‌ی وشه‌كه‌ی فێرده‌كرێت، با فێركاره‌كه‌ی له هه‌موو شتێكی باش به‌شداری پێ بكات. هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن! خودا گاڵته‌ی پێ ناكرێت. چونكه مرۆڤ چی بچێنێت، ئه‌وه ده‌دروێته‌وه. چونكه ئه‌وه‌ی بۆ جه‌سته‌ی خۆی بچێنێت، گه‌نده‌ڵی له جه‌سته‌ی ده‌دروێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ڕووح بچێنێت له ڕووحه‌وه ژیانی جاویدانی ده‌دروێته‌وه. كه‌واته با له چاكه‌كاری نه‌كه‌وین، چونكه ئه‌گه‌ر وره به‌رنه‌ده‌ین له كاتی خۆیدا دروێنه‌ی ده‌كه‌ین.
گەلاتیا 6:6-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەو کەسەی فێری وشەی خودا دەکرێت، دەبێت فێرکارەکەی لە هەموو شتێکی باش‌دا بەشدار بکات. خۆتان هەڵمەخەڵەتێنن، خودا گاڵتەی پێ ناکرێت. مرۆڤ چی بچێنێت، ئەوە دەدروێتەوە. ئەوەی بۆ سروشتی دنیایی خۆی بچێنێت، گەندەڵی لە سروشتی دنیایی دەدروێتەوە، بەڵام ئەوەی بۆ ڕۆحی پیرۆز بچێنێت لە ڕۆحەکەوە ژیانی هەتاهەتایی دەدروێتەوە. کەواتە با لە چاکەکاری نەکەوین، چونکە ئەگەر ورە بەرنەدەین لە کاتی خۆیدا دروێنەی دەکەین.