گەلاتیا 7:5-12
گەلاتیا 7:5-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
باش كۆششتان ده‌كرد. كێ ڕێی لێ گرتن تاكو گوێڕایه‌ڵی ڕه‌وا نه‌بن؟ ئه‌م بیروباوه‌ڕه له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه نییه كه بانگتان ده‌كات. “هه‌ویرترشێكی بچووک، هه‌موو هه‌ویره‌كه هه‌ڵدێنێت”. به‌ڵام من له په‌روه‌ردگاره‌وه متمانه‌م پێتان هه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی دیكه بیرناكه‌نه‌وه. جا ئه‌وه‌ی بتانشێوێنێ حوكمی خۆی وه‌رده‌گرێت، هه‌ر چ كه‌سێک بێت. به‌ڵام برایان، ئه‌گه‌ر تا ئێستا من خروسه‌بڕان ڕاده‌گه‌یێنم، ئیتر بۆچی تا ئێستا ده‌چه‌وسێمه‌وه؟ كه‌واته كۆسپی خاچ لادراوه. خۆزگه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌تانشێوێنن، بخه‌سێندرێن!
گەلاتیا 7:5-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
باش ڕاتاندەکرد. کێ ڕێی لێ گرتن تاکو گوێڕایەڵی ڕاستی نەبن؟ ئەم بیروباوەڕە لەلایەن ئەوەوە نییە کە بانگتان دەکات. «هەویرترشێکی بچووک، هەموو هەویرەکە هەڵدێنێت.» لەبەر ئەوەی ئێمە لەگەڵ مەسیح یەکین، دڵنیام کە بە شێوەیەکی دیکە بیرناکەنەوە. ئەوەی بتانشێوێنێ سزای خۆی وەردەگرێت، جا هەرکەسێک بێت. بەڵام خوشکان، برایان، ئەگەر هەتا ئێستا من خەتەنەکردن ڕادەگەیەنم، ئیتر بۆچی هەتا ئێستا دەچەوسێمەوە؟ ئەگەر وا بێت، کۆسپی خاچ لادراوە. خۆزگە ئەو کەسانە دەخەسێنران کە دەتانشێوێنن.