گەلاتیا 13:5-16
گەلاتیا 13:5-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایان، ئێوه بۆ ئازادی بانگ‌كراون، به‌ڵام ئازادی مه‌قۆزنه‌وه بۆ جه‌سته، به‌ڵكو به خۆشویستن ڕاژه‌ی یه‌كتری بكه‌ن. چونكه ته‌ورات هه‌مووی له یه‌ک ڕاسپارده‌دا دێته دی: “نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ”. ئه‌گه‌ر په‌لاماری یه‌كتری بده‌ن و یه‌كتری بخۆن، ئاگاداربن یه‌كتری له‌ناونه‌به‌ن. پێتان ده‌ڵێم: به ڕووح بژین، ئاره‌زووی جه‌سته تێر مه‌كه‌ن.
هاوبەشی بکە
گەلاتیا 5 بخوێنەوەگەلاتیا 13:5-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی خوشک و برایانم، ئێوە بۆ ئازادی بانگکراون، بەڵام ئازادی مەقۆزنەوە بۆ ڕازیکردنی سروشتی دنیایی، بەڵکو بە خۆشەویستی خزمەتی یەکتری بکەن، چونکە تەورات هەمووی لە یەک ڕاسپاردەدا دێتە دی: ﴿نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.﴾ ئەگەر پەلاماری یەکتری بدەن و یەکتری بخۆن، ئاگاداربن یەکتری لەناونەبەن. پێتان دەڵێم: بە ڕۆحی پیرۆز بژین، ئینجا ئارەزووی سروشتی دنیایی تێر ناکەن،
هاوبەشی بکە
گەلاتیا 5 بخوێنەوە