گەلاتیا 6:4-8
گەلاتیا 6:4-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ئێوه ڕۆڵه‌ن، خودا ڕووحی ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی نارده دڵتانه‌وه، به هاواره‌وه ده‌یفه‌رموو: “بابه! باوكه!” كه‌واته ئیتر كۆیله نیت، به‌ڵكو ڕۆڵه‌یت، ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌ش بیت، ئه‌وا له‌مه‌سیحدا میراتگریت. به‌ڵام له‌و كاته‌ی خوداتان نه‌ده‌ناسی، كۆیله‌ی ئه‌وانه بوون كه به سروشت خوداوه‌ند نین.
هاوبەشی بکە
گەلاتیا 4 بخوێنەوەگەلاتیا 6:4-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەر ئەوەی ئێوە ڕۆڵەی خودان، خودا ڕۆحی کوڕەکەی خۆی ناردە دڵتانەوە، بە هاوارەوە دەیفەرموو: «بابە! باوکە!» کەواتە ئیتر کۆیلە نیت، بەڵکو ڕۆڵەی ئەویت، ئەگەر ڕۆڵەش بیت، ئەوا خودا تۆی کردووەتە میراتگر. بەڵام ئەو کاتەی کە خوداتان نەدەناسی، کۆیلەی ئەوانە بوون کە بە سروشت خودا نین.
هاوبەشی بکە
گەلاتیا 4 بخوێنەوە