گەلاتیا 1:4-9
گەلاتیا 1:4-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پێتان بڵێم: ئه‌گه‌ر میراتگر ناكام بێت جیاوازی نابێت له‌گه‌ڵ كۆیله، هه‌رچه‌نده خاوه‌نی هه‌موو میراته‌كه‌یه، به‌ڵكو له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رپه‌رشتیكار و سه‌ركار ده‌مێنێته‌وه تاكو ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه باوكی دیاری كردووه. ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه، كاتێ ناكام بووین كۆیله‌ی ده‌ستی بنه‌ماكانی جیهان بووین. به‌ڵام كه پڕی زه‌مانه داهات، خودا ڕۆڵه‌ی خۆی نارد، له كچێک له‌دایكبوو، له سایه‌ی ته‌ورات له‌دایكبوو، تاكو ببێته قوربانی بۆ ئه‌وانه‌ی كه له سایه‌ی ته‌وراتدان، تاكو وه‌ک ڕۆڵایه‌تی به‌ده‌ست بهێنین. چونكه ئێوه ڕۆڵه‌ن، خودا ڕووحی ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی نارده دڵتانه‌وه، به هاواره‌وه ده‌یفه‌رموو: “بابه! باوكه!” كه‌واته ئیتر كۆیله نیت، به‌ڵكو ڕۆڵه‌یت، ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌ش بیت، ئه‌وا له‌مه‌سیحدا میراتگریت. به‌ڵام له‌و كاته‌ی خوداتان نه‌ده‌ناسی، كۆیله‌ی ئه‌وانه بوون كه به سروشت خوداوه‌ند نین. به‌ڵام ئێستا خودا ده‌ناسن، ڕاستتریش له‌لای خوداوه ناسران، ئایا چۆن دیسان ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای بنه‌ما لاواز و هه‌ژاره‌كان كه ده‌تانه‌وێ سه‌رله‌نوێ ببنه‌وه كۆیله‌ی ئه‌وانه؟
گەلاتیا 1:4-9 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
دەمەوێت ئەمەتان پێ بڵێم: ئەگەر میراتگر ناکام بێت جیاوازیی نابێت لەگەڵ کۆیلە، هەرچەندە میراتگرەکە خاوەنی هەموو میراتەکەیە، بەڵام لەژێر دەسەڵاتی سەرپەرشتیکار و سەرکاردا دەمێنێتەوە هەتا ئەو ماوەیەی کە باوکی دیاریی کردووە. ئێمەش بە هەمان شێوە، کاتێک ناکام بووین کۆیلەی دەستی بنەما سەرەکییەکانی جیهان بووین. بەڵام کە کاتی تەواوی خۆی هات، خودا کوڕی خۆی نارد، لە ژنێک لەدایک بوو، لە سایەی شەریعەتی تەورات لەدایک بوو، بۆ ئەوەی ئەوانە بکڕێتەوە کە لە سایەی شەریعەتدان، تاکو وەک ڕۆڵە لەخۆگرتنەوە بەدەستبهێنین. لەبەر ئەوەی ئێوە ڕۆڵەی خودان، خودا ڕۆحی کوڕەکەی خۆی ناردە دڵتانەوە، بە هاوارەوە دەیفەرموو: «بابە! باوکە!» کەواتە ئیتر کۆیلە نیت، بەڵکو ڕۆڵەی ئەویت، ئەگەر ڕۆڵەش بیت، ئەوا خودا تۆی کردووەتە میراتگر. بەڵام ئەو کاتەی کە خوداتان نەدەناسی، کۆیلەی ئەوانە بوون کە بە سروشت خودا نین. بەڵام ئێستا خودا دەناسن، ڕاستتریش لەلای خوداوە ناسران، ئایا چۆن دیسان دەگەڕێنەوە لای بنەما سەرەکییە لاواز و هەژارەکان؟ ئایا دەتانەوێ سەرلەنوێ ببنەوە کۆیلەی ئەوانە؟