لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

گەلاتیا 1:4-7

گەلاتیا 1:4-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

پێتان بڵێم: ئه‌گه‌ر میراتگر ناكام بێت جیاوازی نابێت له‌گه‌ڵ كۆیله‌، هه‌رچه‌نده‌ خاوه‌نی هه‌موو میراته‌كه‌یه‌، به‌ڵكو له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رپه‌رشتیكار و سه‌ركار ده‌مێنێته‌وه‌ تاكو ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ باوكی دیاری كردووه‌. ئێمه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌، كاتێ ناكام بووین كۆیله‌ی ده‌ستی بنه‌ماكانی جیهان بووین. به‌ڵام كه‌ پڕی زه‌مانه‌ داهات، خودا ڕۆڵه‌ی خۆی نارد، له‌ كچێک له‌دایكبوو، له‌ سایه‌ی ته‌ورات له‌دایكبوو، تاكو ببێته‌ قوربانی بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ سایه‌ی ته‌وراتدان، تاكو وه‌ک ڕۆڵایه‌تی به‌ده‌ست بهێنین. چونكه‌ ئێوه‌ ڕۆڵه‌ن، خودا ڕووحی ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی نارده‌ دڵتانه‌وه‌، به‌ هاواره‌وه‌ ده‌یفه‌رموو: “بابه‌! باوكه‌!” كه‌واته‌ ئیتر كۆیله‌ نیت، به‌ڵكو ڕۆڵه‌یت، ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌ش بیت، ئه‌وا له‌مه‌سیحدا میراتگریت.