لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

گەلاتیا 22:3-26 - Compare All Versions

گەلاتیا 22:3-26 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

به‌ڵام په‌رتووكه‌كه‌ هه‌مووی كردۆته‌ به‌ندی گوناه‌، تاكو ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌ باوه‌ڕ دراوه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیح، بدرێته‌ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بێت، له‌لایه‌ن ته‌وراته‌وه‌ به‌ند كرابووین، له‌ ژووره‌وه‌ كرابووین تاكو ئاشكراكردنی باوه‌ڕه‌كه‌ی داهاتوو. كه‌واته‌، تاكو هاتنی مه‌سیح ته‌ورات ته‌مبێكارمان بوو، تاكو به‌ باوه‌ڕ بێتاوان بكرێین. به‌ڵام دوای هاتنی باوه‌ڕ، ئێمه‌ ئیتر له‌ ژێر سایه‌ی ته‌مبێكار نین. چونكه‌ هه‌مووتان به‌ باوه‌ڕ به‌ ئیشۆعی مه‌سیح ڕۆڵه‌ی خودان،

هاوبەشی بکە
گەلاتیا 3 PNTZS

گەلاتیا 22:3-26 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

بەڵام نووسراوە پیرۆزەکە هەمووی کردووەتە بەندی گوناه، تاکو ئەو بەڵێنەی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە و بەهۆی باوەڕەوە دراوە، بۆ ئەوانە بێتە دی کە باوەڕ دەهێنن. پێش ئەوەی باوەڕ بێت، لەلایەن تەوراتەوە بەند کرابووین، لە ژوورەوە کرابووین هەتا ئاشکراکردنی باوەڕەکەی داهاتوو. تەورات پەروەردەی دەکردین تاکو بمانهێنێت بۆ لای مەسیح، بۆ ئەوەی بە باوەڕ بێتاوان بکرێین. بەڵام دوای هاتنی باوەڕ، ئێمە ئیتر لەژێر سایەی تەمبێکار نین. هەمووتان لە ڕێگەی باوەڕەوە ڕۆڵەی خودان، بەو یەکبوونەی کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەتانە،

هاوبەشی بکە
گەلاتیا 3 KSS