گەلاتیا 1:3-6
گەلاتیا 1:3-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی گه‌ڵاتیه‌ییه گێله‌كان! كێ جادووی لێكردوون بۆئه‌وه‌ی ملكه‌چی ڕه‌وا نه‌بن؟ له‌پێش چاوتان وێنه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح به له‌خاچدراوی كێشرا! ته‌نها ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌تان لێ فێربم: ئایا به كاركردن به ته‌ورات ڕووحی پارساتان وه‌رگرت، یاخود به باوه‌ڕ به‌وه‌ی بیستتان؟ ئایا تاكو ئه‌م ڕاده‌یه گێلن! كه به ڕووحه‌كه ده‌ستتان پێكرد، ئێستا به جه‌سته ته‌واوی ده‌كه‌ن؟ ئایا له‌خۆڕایی ئه‌وه‌نده ئازارتان چێژت؟ ئایا به ڕاستی له‌خۆڕایی بوو! ئه‌وه‌ی ڕووحتان پێ ده‌به‌خشێ و له‌نێوانتاندا په‌رجو ده‌كات، ئایا به كاركردن به ته‌وراته، یاخود به باوه‌ڕ به‌وه‌ی بیسترا؟ وه‌ک چۆن “ئه‌وڕاهه‌م باوه‌ڕی به خودا هێنا، ئه‌مه‌شی به بێتاوانی بۆ دانرا”.
گەلاتیا 1:3-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی گەلاتیاییە گێلەکان! کێ جادووی لێکردوون؟ لەپێش چاوتان وێنەی عیسای مەسیح بە لە خاچ دراوی کێشرا! تەنها دەمەوێ ئەوەتان لێ فێربم: ئایا بەهۆی کارکردن بە شەریعەت ڕۆحی پیرۆزتان وەرگرت، یاخود بەهۆی باوەڕ بەوەی بیستتان؟ ئایا هەتا ئەم ڕادەیە گێلن؟ ئێوە کە بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە دەستتان پێ‌کرد، ئایا ئێستا دەتانەوێت بەهۆی جەستەوە کۆتایی پێ بهێنن؟ ئایا لەخۆڕایی ئەوەندە ئازارتان چێژت؟ ئایا بەڕاستی لەخۆڕایی بوو؟ ئەوەی ڕۆحتان پێ دەبەخشێت و لەنێوانتاندا پەرجوو دەکات، ئایا بەهۆی کارکردنە بە شەریعەت، یاخود بەهۆی باوەڕە بەوەی بیسترا؟ وەک چۆن ئیبراهیم ﴿باوەڕی بە خودا هێنا و ئەمەشی بە ڕاستودروستی بۆ دانرا.﴾