گەلاتیا 11:2-16
گەلاتیا 11:2-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام كاتێ په‌تڕۆس هاته ئینتیاكیا، ڕووبه‌ڕوو به‌ربه‌ره‌كانێم كرد، چونكه گله‌یی له‌سه‌ر بوو. چونكه پێشتر كه‌سانێک له‌لای یاقووه‌وه هاتبوون، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كان نانی ده‌خوارد، به‌ڵام كاتێ ئه‌وان هاتن، له ترسی ئه‌وانه‌ی له خروسه‌بڕاوانن، خۆی كێشایه‌وه. جووه‌كانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵیدا ده‌ستیان به ڕووپامایی كرد، ته‌نانه‌ت به‌رنڤاش به ڕووپاماییان چه‌واشه بوو. كاتێ بینیم به‌گوێره‌ی ڕێگای ڕاستی ئینجیل ناڕۆن، له‌به‌رچاوی هه‌مووان به په‌تڕۆسم وت: “ئه‌گه‌ر تۆ جووی، وه‌ک نه‌ته‌وه‌كان ده‌ژیت نه‌ک وه‌ک جوو، ئیتر چۆن ئه‌و نه‌ته‌وانه ناچار ده‌كه‌یت وه‌ک جوو بژین؟” ئێمه به جوویی له‌دایكبووین و له نه‌ته‌وه گوناهباره‌كان نین، ده‌زانین مرۆڤ به كاركردن به ته‌ورات بێ‌تاوان ناكرێ، به‌ڵكو به باوه‌ڕ به ئیشۆعی مه‌سیح. جا ئێمه باوه‌ڕمان به ئیشۆعی مه‌سیح هێنا تاكو به باوه‌ڕ به مه‌سیح بێ‌تاوان بكرێین، ئه‌مه‌ش نه‌ک به كاركردن به ته‌ورات، چونكه له ڕێی كاركردن به ته‌ورات كه‌س بێ‌تاوان ناكرێت.
گەلاتیا 11:2-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام کاتێک پەترۆس هاتە ئەنتاکیا، ڕووبەڕوو بەربەرەکانێم کرد، لەبەر ئەوەی گلەیی لەسەر بوو، چونکە پێش ئەوەی کەسانێک لەلای یاقوبەوە بێن، ئەو لەگەڵ ناجولەکەکان نانی دەخوارد، بەڵام کاتێک ئەوان هاتن، لە ترسی ئەو تاقمەی کە دەڵێن دەبێ باوەڕدار خەتەنە بکرێت، خۆی کێشایەوە. جولەکەکانی دیکەش لەگەڵیدا دەستیان بە دووڕوویی کرد، تەنانەت بەرناباسیش بە دووڕووییان چەواشە بوو. کاتێک بینیم بەگوێرەی ڕێگای ڕاستی پەیامی ئینجیل ناڕۆن، لەبەرچاوی هەمووان بە پەترۆسم گوت: «ئەگەر تۆ جولەکەی، وەک ناجولەکە دەژیت نەک وەکو جولەکە، ئیتر چۆن ناجولەکەکان ناچار دەکەیت نەریتی جولەکەکان پەیڕەو بکەن؟ «ئێمە بە جولەکەیی لەدایک بووین و لە نەتەوە گوناهبارەکان نین، دەزانین مرۆڤ بە کارکردن بە شەریعەت بێ‌تاوان ناکرێ، بەڵکو بە باوەڕ بە عیسای مەسیح. جا ئێمە باوەڕمان بە عیسای مەسیح هێنا تاکو بە باوەڕ بە مەسیح بێ‌تاوان بکرێین، ئەمەش نەک بە کارکردن بە شەریعەت، چونکە لە ڕێی کارکردن بە شەریعەت کەس بێ‌تاوان ناکرێت.