گەلاتیا 1:2-5
گەلاتیا 1:2-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دوای چوارده ساڵ، له‌گه‌ڵ به‌رنڤا سه‌ركه‌وتمه‌وه یروشلایم، تتوسم له‌گه‌ڵ خۆم برد. سه‌ركه‌وتنه‌كه‌م به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنێک بوو، ئه‌و ئینجیله‌ی كه له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نم، خستمه به‌رده‌میان، به‌ڵام بۆ گه‌وره پیاوان به ته‌نها، تاكو ئه‌وه‌ی بۆی كۆشش ده‌كه‌م و كۆششم كردووه به فیڕۆ نه‌ڕوات. به‌ڵام ته‌نانه‌ت تتوس كه له‌گه‌ڵم بوو، یۆنانیش بوو، ناچارنه‌كرا خۆی خروسه‌بڕان بكات. به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێک برایانی درۆزن كه به نهێنی هاتبوونه ناومان، بۆ سیخوڕی كردن له‌سه‌ر ئه‌م ئازادییه‌ی له ئیشۆعی مه‌سیحدا هه‌مانه خزابوونه نێومان، تاكو بمانكه‌نه كۆیله. بۆ كاژێرێكیش ملكه‌چیان نه‌بووین، تاكو ڕه‌وای ئینجیل له‌گه‌ڵتان بمێنێته‌وه.
گەلاتیا 1:2-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دوای چواردە ساڵ لەگەڵ بەرناباس گەڕامەوە ئۆرشەلیم و تیتۆسیشم لەگەڵ خۆم برد. گەڕانەوەکەم بەگوێرەی ئاشکراکردنێک بوو و ئەو پەیامەی ئینجیل کە لەنێو نەتەوەکان جاڕی دەدەم، تەنها خستمە بەردەم گەورە پیاوانی کڵێسا، تاکو ئەوەی بۆی ڕادەکەم و ڕامکردووە بەفیڕۆ نەڕوات. بەڵام هەرچەندە تیتۆس کە لەگەڵم بوو یۆنانی بوو، زۆریان لێ نەکرد خەتەنە بکرێت. ئەم بابەتە لەوەوە سەری هەڵدا کە هەندێک لە برایانی درۆزن بە نهێنی هاتبوونە ناومان بۆ سیخوڕی‌کردن لەسەر ئەو ئازادییەی لە عیسای مەسیحدا هەمانە، تاکو بمانکەنە کۆیلە. بۆ کاتژمێرێکیش ملکەچیان نەبووین، تاکو ڕاستی ئینجیل لەگەڵتان بمێنێتەوە.