گەلاتیا 18:1-24
گەلاتیا 18:1-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا دوای سێ ساڵ سه‌ركه‌وتمه یروشلایم، بۆ ئه‌وه‌ی په‌تڕۆس بناسم، پازده ڕۆژ لای ئه‌و مامه‌وه. به‌ڵام جگه له یاقووی برای په‌روه‌ردگار هیچ په‌یامبه‌رێكی دیكه‌م نه‌بینی. خودا ده‌زانێت ئه‌وه‌ی بۆتانی ده‌نووسم درۆ نییه. دوایی چوومه هه‌رێمه‌كانی سوریا و قیلیقیا. به‌ڵام هێشتا له‌لای وارگه‌كانی ئیهوود كه له مه‌سیحن به ڕوخسار نه‌ناسرابووم، به‌ڵام بیستبوویان: “ئه‌وه‌ی جاران ئێمه‌ی ده‌چه‌وسانده‌وه، ئێستا موژده‌ی ئه‌و باوه‌ڕه ده‌دات، كه جاران له‌ناوی ده‌برد”. به‌هۆی منه‌وه خودایان شكۆدار ده‌كرد.
گەلاتیا 18:1-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا دوای سێ ساڵ سەرکەوتمە ئۆرشەلیم، بۆ ئەوەی پەترۆس بناسم، پازدە ڕۆژ لای ئەو مامەوە. بەڵام جگە لە یاقوبی برای عیسای خاوەن شکۆ هیچ نێردراوێکی دیکەم نەبینی. خودا دەزانێت ئەوەی بۆتان دەنووسم درۆ نییە. دوایی چوومە هەرێمەکانی سوریا و کیلیکیا، بەڵام هێشتا لەلای کڵێساکانی یەهودیا کە سەر بە مەسیحن بە ڕوخسار نەناسراو بووم، تەنها بیستبوویان: «ئەوەی جاران ئێمەی دەچەوساندەوە، ئێستا مژدەی ئەو باوەڕە دەدات، کە جاران لەناوی دەبرد.» ئیتر بەهۆی منەوە ستایشی خودایان دەکرد.