حزقیێل 13:28-16
حزقیێل 13:28-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە عەدەنی بەهەشتی خودا بوویت، هەموو بەردێکی گرانبەها تۆی دەڕازاندەوە: یاقووت، یاقووتی زەرد، زمروود، زەبەرجەد، بەردی عاشقبەند، یەشب، یاقووتی شین، بەردە پیرۆزە و زمروودی سەوز. چواردەوری بەردە گرانبەهاکەت بە زێڕ نەخشێنرا بوو، لە ڕۆژی بەدیهێنانت ئامادە کران. تۆ کەڕوبی دەستنیشانکراو بوویت بۆ پاسەوانی، ئەم ئەرکەم بە تۆ سپاردبوو. تۆ لەسەر کێوی پیرۆزی خودا بوویت، بەناو بەردە ئاگرینەکاندا هاتوچۆت دەکرد. تۆ لە کردەوەکانت تەواو بوویت، لە ڕۆژی بەدیهێنانتەوە هەتا ئەو ڕۆژەی خراپەت تێدا بەدیکرا. بەهۆی فراوانبوونی بازرگانییەکەت، پڕ بوویت لە ستەم و گوناهت کرد. لەبەر ئەوە ئەی کەڕوبی پاسەوان، وەک گڵاوییەک لە کێوی خوداوە فڕێمدایت، لەناو بەردە ئاگرینەکاندا دەرمکردیت.
هاوبەشی بکە
حزقیێل 28 بخوێنەوە