دەرچوون 12:21-16
دەرچوون 12:21-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئەوەی لە کەسێک بدات و بمرێت، ئەوا دەبێت بکوژرێت. بەڵام ئەوەی مەبەستی نەبوو، بەڵکو خودا هێشتی ڕوو بدات، ئەوا من شوێنێکت بۆ دیاری دەکەم هەتا هەڵبێت بۆ ئەوێ. بەڵام ئەگەر یەکێک فێڵ لە برادەرەکەی بکات و بە ئەنقەست بیکوژێت، ئەوا لەلای قوربانگاکەمەوە دەیبەیت بۆ کوشتن. «ئەوەی لە دایک و باوکی بدات، ئەوا دەبێت بکوژرێت. «ئەوەی کەسێک بڕفێنێت و بیفرۆشێت یان لەلای بیبیننەوە، ئەوا دەبێت بکوژرێت.
هاوبەشی بکە
دەرچوون 21 بخوێنەوە