لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئەفەسۆس 13:6-17 - Compare All Versions

ئەفەسۆس 13:6-17 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

بۆیه‌ چه‌كی ته‌واوی خودا هه‌ڵبگرن، تاكو بتوانن له‌ ڕۆژی به‌دكاردا به‌رنگاری بكه‌ن و دوای ته‌واوبوونی هه‌موو شتێک، جێگیربن. به‌ به‌ستنی پشتێنی ڕه‌وا به‌ ناوقه‌دتان و له‌به‌ركردنی سپه‌ری خوداناسی جێگیربن، ئاماده‌یی له‌ پێ بكه‌ن بۆ ڕاگه‌یاندنی ئینجیلی ئاشتی، له‌ سه‌رووی هه‌مووان قه‌ڵغانی باوه‌ڕ هه‌ڵبگرن، تا بتوانن هه‌موو تیره‌ گڕداره‌كانی به‌دكار بكوژێننه‌وه‌. هه‌روه‌ها كڵاوی ئاسنینی ڕزگاری و شمشێری ڕووح هه‌ڵبگرن كه‌ وشه‌ی خودایه‌.

هاوبەشی بکە
ئەفەسۆس 6 PNTZS

ئەفەسۆس 13:6-17 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

بۆیە چەکی تەواوی خودا هەڵبگرن، تاکو بتوانن لە ڕۆژی بەدکاردا خۆڕاگر بن و دوای تەواوبوونی هەموو شتێک، بچەسپێن. بە بەستنی پشتێنی ڕاستی بە ناوقەدتان و زرێی ڕاستودروستی بە سنگتانەوە، ئامادەیی لە پێ بکەن بۆ ڕاگەیاندنی مزگێنیی ئاشتی، لە سەرووی هەموو ئەوانە قەڵغانی باوەڕ هەڵبگرن، بەمە دەتوانن هەموو تیرە گڕدارەکانی شەیتان بکوژێننەوە. هەروەها کڵاوی ئاسنینی ڕزگاری لەسەر بکەن و شمشێری ڕۆحی پیرۆز هەڵبگرن کە پەیامی خودایە.

هاوبەشی بکە
ئەفەسۆس 6 KSS