ئەفەسۆس 21:5-26
ئەفەسۆس 21:5-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به ترسی مه‌سیح ملكه‌چی یه‌كتری بن. ئه‌ی ژنان، ملكه‌چی مێرده‌كانتان بن هه‌روه‌ک بۆ په‌روه‌ردگار، چونكه مێرد سه‌ری ژنه، وه‌ک مه‌سیح سه‌ری وارگه‌یه و ڕزگاریده‌ری له‌شه. به‌ڵام چۆن وارگه ملكه‌چی مه‌سیحه، ژنانیش له هه‌موو شتێک بۆ مێرده‌كانیان. ئه‌ی مێرده‌كان، ژنه‌كانتان خۆشبووێ، هه‌روه‌ک مه‌سیحیش وارگه‌ی خۆش‌ویست و له پێناوی خۆی به‌ده‌سته‌وه دا، تاكو پارسا‌ی بكات و به شوشتنی به ئاو به وشه بێگه‌ردی بكاته‌وه،
ئەفەسۆس 21:5-26 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بە ترسی مەسیح ملکەچی یەکتری بن. ئەی ژنان، ملکەچی مێردەکانتان بن هەروەک چۆن ملکەچی مەسیحن. وەک چۆن مەسیح سەری کڵێسایە کە جەستەی خۆیەتی و خۆی ڕزگارکەریەتی، ئاوا پیاو سەری ژنە. وەک چۆن کڵێسا ملکەچی مەسیحە، ژنانیش دەبێت لە هەموو شتێک ملکەچی مێردەکانیان بن. ئەی مێردەکان، ژنەکانتان خۆشبوێ، هەروەک مەسیحیش کڵێسا‌ی خۆش‌ویست و لە پێناوی خۆی بەختکرد، تاکو پیرۆزی بکات و بە شوشتنی بە ئاو لە ڕێگەی وشەوە پاکی بکاتەوە،