لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئەفەسۆس 26:4-32 - Compare All Versions

ئەفەسۆس 26:4-32 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

كاتێ تووڕه‌ ده‌بن، گوناه‌ مه‌كه‌ن. مه‌هێڵن خۆرئاوا بێته‌ سه‌ر تووڕه‌ییتان، ده‌رفه‌ت بۆ شه‌یتان مه‌ڕه‌خسێنن. دز ئیتر با دزی نه‌كات، به‌ڵكو با ڕه‌نج بدات و به‌ ده‌ستی خۆی ئیشێكی پاک بكات، تاكو هه‌یبێت بداته‌ ئه‌وه‌ی پێویستی پێیه‌تی. وشه‌ی خراپ له‌ زارتان ده‌رنه‌چێت، به‌ڵكو هه‌رچییه‌كی باشه‌ بۆ بنیادنان، به‌گوێره‌ی پێویستی، تاكو به‌خشش بداته‌ گوێگران. ڕووحی پارسای خودا خه‌مبار مه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ ڕۆژی ڕزگاری پێی مۆركران. هه‌موو تاڵی و قین و تووڕه‌یی و هاواركردن و كفركردن و هه‌موو دڵڕه‌شیه‌ک فڕێبده‌ن. له‌گه‌ڵ یه‌كتری نیان بن، به‌ به‌زه‌یی بن، یه‌كتر ببه‌خشن، وه‌ک خوداش له‌ مه‌سیحدا لێتان خۆشبوو.

هاوبەشی بکە
ئەفەسۆس 4 PNTZS

ئەفەسۆس 26:4-32 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

﴿کاتێک تووڕە دەبن، گوناه مەکەن.﴾ مەهێڵن ڕۆژ ئاوا بێت بەسەر تووڕەییتاندا، دەرفەت بۆ شەیتان مەڕەخسێنن. دز ئیتر با دزی نەکات، بەڵکو با ڕەنج بدات و بە دەستی خۆی ئیشێکی پاک بکات، تاکو هەیبێت بداتە ئەوەی پێویستی پێیەتی. وشەی خراپ لە دەمتان دەرنەچێت، بەڵکو هەرچییەکی باشە بۆ بنیادنان، بەگوێرەی پێویستی، تاکو نیعمەت بداتە گوێگران. ڕۆحی پیرۆزی خودا خەمبار مەکەن، ئەوەی بۆ ڕۆژی ڕزگاری پێی مۆرکران. هەموو تاڵی و تووڕەیی و توندی و هاوارکردن و بوختان و هەموو دڵڕەشییەک فڕێبدەن. لەگەڵ یەکتری نەرمونیان و بە بەزەیی بن، لە یەکتری خۆشبن، هەروەک چۆن خودا بە یەکبوونتان لەگەڵ مەسیح لێتان خۆشبوو.

هاوبەشی بکە
ئەفەسۆس 4 KSS