لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئەفەسۆس 21:4-27 - Compare All Versions

ئەفەسۆس 21:4-27 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

چونكه‌ بێگومان بیستووتانه‌ و له‌ ئه‌ودا به‌گوێره‌ی ڕه‌وا كه‌ له‌ ئیشۆعدا فێربوونه‌. سه‌ربورده‌ی پێشووتان دابكه‌نن، مرۆڤه‌ كۆنه‌كه‌، كه‌ به‌ هه‌وه‌سه‌ فێڵبازه‌كان گه‌نده‌ڵ بووه‌، ڕووحی هزرتان نوێ بێته‌وه‌، مرۆڤی نوێ بپۆشن، ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی خودا ئافریده‌یه‌، له‌ بێتاوانی و پارسایی ڕه‌وا. بۆیه‌ واز له‌ درۆ بهێنن، با هه‌ریه‌كه‌ ڕاستگۆ بێ له‌گه‌ڵ نزیكه‌كه‌ی، چونكه‌ ئه‌ندامی یه‌كترین. كاتێ تووڕه‌ ده‌بن، گوناه‌ مه‌كه‌ن. مه‌هێڵن خۆرئاوا بێته‌ سه‌ر تووڕه‌ییتان، ده‌رفه‌ت بۆ شه‌یتان مه‌ڕه‌خسێنن.

هاوبەشی بکە
ئەفەسۆس 4 PNTZS

ئەفەسۆس 21:4-27 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

کاتێک لەبارەی مەسیحەوە بیستتان و بەگوێرەی ئەو ڕاستییەی کە لە عیسادایە فێرکراون. سەبارەت بە شێوازی ژیانی پێشووتان فێرکراون کە مرۆڤە کۆنەکە دابکەنن، چونکە بە ئارەزووە هەڵخەڵەتێنەرەکانی گەندەڵ بووە، هەروەها شێوازی بیرکردنەوەتان نوێ بکەنەوە و مرۆڤی نوێ لەبەر بکەن، ئەوەی خودا وەکو خۆی بەدیهێناوە لە ڕاستودروستی و پیرۆزیی ڕاستەقینە. بۆیە واز لە درۆ بهێنن، با هەریەکە ڕاستگۆ بێ لەگەڵ نزیکەکەی، چونکە ئەندامی یەک جەستەین. ﴿کاتێک تووڕە دەبن، گوناه مەکەن.﴾ مەهێڵن ڕۆژ ئاوا بێت بەسەر تووڕەییتاندا، دەرفەت بۆ شەیتان مەڕەخسێنن.

هاوبەشی بکە
ئەفەسۆس 4 KSS