ئەفەسۆس 15:4-26
ئەفەسۆس 15:4-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵكو له خۆشویستندا ڕاستگۆ بین، با له هه‌موو شتێک گه‌شه بكه‌ین، له‌نێو ئه‌وه‌ی سه‌ره، كه مه‌سیحه. له ئه‌وه‌وه هه‌موو له‌ش به‌یه‌كه‌وه تێكهه‌ڵكێشراوه، به‌هۆی یارمه‌تی هه‌ر جومگه‌یه‌ک یه‌كده‌گرن، به‌گوێره‌ی كاركردنه‌كه‌ی به پێوانه‌ی هه‌ر به‌شێک، له‌ش گه‌شه ده‌كات بۆ بنیادنانی له خۆشویستندا. پێتان ده‌ڵێم و گه‌واهیی ده‌ده‌م له په‌روه‌ردگار: ئیتر وه‌ک نه‌ته‌وه‌كان ڕه‌فتار نه‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه بیریان ناڕه‌وایه، كه هزریان تاریكه، له‌به‌ر ئه‌و نه‌زانینه‌ی تیایاندایه و له‌به‌ر دڵڕه‌قییان له ژیانی خودا دابڕاون. ئه‌وانه‌ی هه‌ستیان نه‌ماوه خۆیان داوه‌ته ده‌ست به‌ڕه‌ڵایی، تاكو هه‌موو گڵاوییه‌ک به چڵێسی بكه‌ن. به‌ڵام ئێوه ئاوا فێری مه‌سیح نه‌بوون. چونكه بێگومان بیستووتانه و له ئه‌ودا به‌گوێره‌ی ڕه‌وا كه له ئیشۆعدا فێربوونه. سه‌ربورده‌ی پێشووتان دابكه‌نن، مرۆڤه كۆنه‌كه، كه به هه‌وه‌سه فێڵبازه‌كان گه‌نده‌ڵ بووه، ڕووحی هزرتان نوێ بێته‌وه، مرۆڤی نوێ بپۆشن، ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی خودا ئافریده‌یه، له بێتاوانی و پارسایی ڕه‌وا. بۆیه واز له درۆ بهێنن، با هه‌ریه‌كه ڕاستگۆ بێ له‌گه‌ڵ نزیكه‌كه‌ی، چونكه ئه‌ندامی یه‌كترین. كاتێ تووڕه ده‌بن، گوناه مه‌كه‌ن. مه‌هێڵن خۆرئاوا بێته سه‌ر تووڕه‌ییتان،
ئەفەسۆس 15:4-26 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵکو لە خۆشەویستیدا ڕاستگۆ بین، با لە هەموو شتێکدا گەشە بکەین، لەناو ئەوەی سەرە، واتا مەسیح. بەهۆی مەسیحەوە هەموو کڵێسا لە خۆشەویستیدا گەشە دەکات و خۆی بنیاد دەنێت، وەک چۆن ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ تێک هەڵکێشراون و بە جومگەکان بەیەکەوە بەستراونەتەوە، هاوکاری یەکتری دەکەن. لەبەر ئەوە پێتان دەڵێم و بە ناوی مەسیحی خاوەن شکۆوە پێداگریش لەسەر ئەمە دەکەم، کە ئیتر وەک ناجولەکەکان مەژین، ئەوانەی کە بیریان پووچە، کە مێشکیان تاریکە، لەبەر ئەو نەزانییەی تێیاندایە و لەبەر دڵڕەقییان لە ژیانی خودا دابڕاون. ئەوانەی هەستیان نەماوە خۆیان داوەتە دەست بەڕەڵایی، بۆ ئەوەی بە چاوچنۆکییەوە هەموو کارێکی گڵاو بکەن. بەڵام ئێوە بەم شێوەیە فێری مەسیح نەبوون، کاتێک لەبارەی مەسیحەوە بیستتان و بەگوێرەی ئەو ڕاستییەی کە لە عیسادایە فێرکراون. سەبارەت بە شێوازی ژیانی پێشووتان فێرکراون کە مرۆڤە کۆنەکە دابکەنن، چونکە بە ئارەزووە هەڵخەڵەتێنەرەکانی گەندەڵ بووە، هەروەها شێوازی بیرکردنەوەتان نوێ بکەنەوە و مرۆڤی نوێ لەبەر بکەن، ئەوەی خودا وەکو خۆی بەدیهێناوە لە ڕاستودروستی و پیرۆزیی ڕاستەقینە. بۆیە واز لە درۆ بهێنن، با هەریەکە ڕاستگۆ بێ لەگەڵ نزیکەکەی، چونکە ئەندامی یەک جەستەین. ﴿کاتێک تووڕە دەبن، گوناه مەکەن.﴾ مەهێڵن ڕۆژ ئاوا بێت بەسەر تووڕەییتاندا،