ئەفەسۆس 4:3-11
ئەفەسۆس 4:3-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به خوێندنه‌وه‌ی، ده‌توانن له تێگه‌یشتنی من له نهێنیی مه‌سیح تێبگه‌ن، ئه‌وه‌ی له نه‌وه‌كانی دیكه ئاده‌میزادی پێ نه‌ناسێنرا، وه‌ک ئێستا به ڕووح بۆ په‌یامبه‌ره پارسا‌كانی و پێغه‌مبه‌ران ئاشكرا كرا: كه نه‌ته‌وه‌كان به ئینجیل هاومیرات و هاوله‌ش و هاوبه‌شی به‌ڵێنن له مه‌سیحدا. منیش بۆی بوومه ڕاژه‌وان، به‌گوێره‌ی به‌خشینی به‌خششی خودا پێم درا، به‌گوێره‌ی كرداری هێزه‌كه‌ی. هه‌رچه‌نده من بچووكترینی هه‌موو پارساكانم، ئه‌م به‌خششه درایه من: موژده‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیی مه‌سیح بده‌مه نه‌ته‌وه‌كان كه ناپشكنرێت و پلانی نهێنی بۆ هه‌مووان ڕوون بكه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ی له ڕۆژگاره‌كانه‌وه له خودادا شاردراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی ئافراندووه، بۆئه‌وه‌ی ئێستا دانایی هه‌مه‌جۆره‌ی خودا بۆ فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌ڵاتداران له شوێنه ئاسمانییه‌كاندا زانراو بێت، به‌هۆی وارگه‌وه، به‌گوێره‌ی خواستی جاویدانی، ئه‌وه‌ی له ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان هێنایه دی.
ئەفەسۆس 4:3-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بە خوێندنەوەی ئەم نامەیە، دەتوانن لە تێگەیشتنی من لە نهێنی مەسیح حاڵی بن، ئەو نهێنییەی بۆ هیچ کەسێک لە نەوەکانی پێشتر ئاشکرا نەکراوە، وەک ئێستا بە ڕۆحی پیرۆز بۆ نێردراوە پیرۆزەکانی و پێغەمبەران ئاشکرا کرا. نهێنییەکە ئەوەیە کە لە ڕێگەی پەیامی ئینجیلەوە ناجولەکە بوو بە هاومیراتی جولەکە و پێکەوە بوونە ئەندامانی یەک جەستە و هاوبەشی ئەو بەڵێنەی کە بەهۆی عیسای مەسیحەوە پێمان دراوە. بەپێی هێزە کردەییەکەی خودا و بەگوێرەی بەخشینی نیعمەتەکەی کە پێمدرا، بوومە خزمەتکاری پەیامی ئینجیل. هەرچەندە من بچووکترینی هەموو گەلی پیرۆزی خودام، ئەم نیعمەتە درایە من: مژدەی دەوڵەمەندی بێ سنووری مەسیح بدەمە نەتەوەکان و پلانی ئەم نهێنییە بۆ هەمووان ڕوون بکەمەوە، ئەوەی لە دێرزەمانەوە بەهۆی خوداوە شاردراوەتەوە، ئەوەی هەموو شتێکی بەدیهێناوە، بۆ ئەوەی ئێستا لە ڕێگەی کڵێساوە، دانایی هەمەجۆرەی خودا بۆ فەرمانڕەوا و دەسەڵاتداران لە شوێنەکانی ئاسمان زانراو بێت، بەگوێرەی خواستی هەتاهەتایی، ئەوەی بەهۆی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە هێنایە دی.