ئەفەسۆس 4:2-9
ئەفەسۆس 4:2-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خودا كه ده‌وڵه‌مه‌نده له میهره‌بانی، له‌به‌ر ئه‌و خۆشویستنه مه‌زنه‌ی كه خۆشی‌ویستین، ئێمه كه به گوناهه‌كان مردوو بووین، زیندووی كردینه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سیح به به‌خشش ڕزگارتان بووه له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵیستاندینه‌وه و له شوێنه ئاسمانیه‌كاندا له‌گه‌ڵیدا داینیشاندین، له ئیشۆعی مه‌سیحدا، تاكو له ڕۆژگاری داهاتوو ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌خششی بێ سنووری خۆیمان به نیانی له ئیشۆعی مه‌سیحدا بۆ ده‌ربخات. چونكه به به‌خشش ڕزگارتان بوو به‌باوه‌ڕ، ئه‌مه‌ش له خۆتانه‌وه نییه، به‌ڵكو دیاریی خودایه، له كردار نییه، تاكو كه‌س شانازی نه‌كات.
ئەفەسۆس 4:2-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام خودا کە دەوڵەمەندە لە بەزەیی، لەبەر ئەو خۆشەویستییە مەزنەی بۆ ئێمەی دەربڕیوە، ئێمە کە بەهۆی گوناهەکان مردبووین، لەگەڵ مەسیح زیندووی کردینەوە. بە نیعمەت ڕزگارتان بووە. خودا ئێمەی لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەستاندەوە و بەهۆی یەکبوون لەگەڵ ئەودا لە شوێنەکانی ئاسمان دایناین، تاکو لە دنیای داهاتوو دەوڵەمەندی نیعمەتی بێ هاوتای خۆی لە ڕێگەی میهرەبانییەکەیەوە بۆ ئێمە دەربخات کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکین. لەبەر ئەوەی بە نیعمەت ڕزگارتان بوو لە ڕێگەی باوەڕەوە، ئەمەش لە خۆتانەوە نییە، بەڵکو دیاری خودایە، بە کردار نییە، تاکو کەس شانازی نەکات.