ئەفەسۆس 9:1-14
ئەفەسۆس 9:1-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
نهێنی خواستی خۆی پێ ناساندین، به‌گوێره‌ی خۆشحاڵی خۆی كه مه‌به‌ستی بوو، بۆ به‌جێگه‌یاندنی له پڕی زه‌مانه‌دا، تاكو هه‌موو شتێک به‌یه‌كه‌وه كۆبكاته‌وه، له‌وانه‌ی له ئاسمانان و له‌سه‌ر زه‌وین، له ژێر یه‌ک سه‌ر، كه مه‌سیحه. له‌ویشدا وه‌ک میرات هه‌ڵیبژاردین، پێشتر دیاری كراین به‌گوێره‌ی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه هه‌موو شتێک ده‌كات، به‌گوێره‌ی خواستی خۆی، تاكو بۆ ستایشكردنی شكۆی ئه‌و بین، ئێمه كه یه‌كه‌مین بووین هیوامان له مه‌سیحدا بوو. ئێوه‌ش كه تیایدان، كاتێ وشه‌ی ڕه‌واتان بیست، ئینجیلی ڕزگاریتان، له ئه‌ویشدا مۆركران كاتێ باوه‌ڕتان هێنا به ڕووحی پارسا‌ی به‌ڵێنپێدراو، ئه‌وه‌ی پێشه‌كیی ده‌سته‌به‌ری میراته‌كه‌مانه، بۆ قوربانیدتانی گه‌لی تایبه‌تی خودا، بۆ ستایشكردنی شكۆكه‌ی.
ئەفەسۆس 9:1-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
نهێنی خواستی خۆی پێ ناساندین، بەگوێرەی خۆشحاڵی خۆی کە لە ڕێگەی مەسیحەوە مەبەستی بوو، بۆ بەجێگەیاندنی لە تەواوی زەمانەدا، تاکو هەموو شتێک لە زەوی و ئاسمان لەژێر دەسەڵاتی مەسیحدا و لە ڕێگەی ئەوەوە یەک بخات. خودا پێشوەخت بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا ئێمەی هەڵبژارد تاکو بەگوێرەی پلانەکەی بۆ ئەو بین. خودا هەموو شتێک بەگوێرەی مەبەست و ویستی خۆی بەڕێوە دەبات، بۆ ئەوەی ئێمە کە یەکەمین بووین هیوای خۆمان بە مەسیحەوە گرێ بدەین، ببینە مایەی ستایش‌کردن بۆ شکۆی مەسیح. هەروەها ئێوە، کاتێک گوێتان لە پەیامی ڕاستی گرت کە مزگێنیی ڕزگاریتانە، خودا ئێوەی لەگەڵ مەسیحدا کرد بە یەک، چونکە کاتێک باوەڕتان هێنا ڕۆحی پیرۆزی بەڵێندراو وەک مۆرێک دەستنیشانی کردن. ڕۆحی پیرۆزیش پێشەکی دەستەبەری میراتەکەمانە، بۆ کڕینەوەی گەلی تایبەتی خودا، بۆ ستایشکردنی شکۆیەکەی.