ئەفەسۆس 7:1-10
ئەفەسۆس 7:1-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌ودا به خوێنی ئه‌و بۆ ئێمه قوربانیی دا، بۆ به‌خشینی گوناهه‌كان، به‌گوێره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌خششه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی به‌وپه‌ڕی دانایی و تێگه‌یشتنه‌وه به‌سه‌رمانی دا باراند. نهێنی خواستی خۆی پێ ناساندین، به‌گوێره‌ی خۆشحاڵی خۆی كه مه‌به‌ستی بوو، بۆ به‌جێگه‌یاندنی له پڕی زه‌مانه‌دا، تاكو هه‌موو شتێک به‌یه‌كه‌وه كۆبكاته‌وه، له‌وانه‌ی له ئاسمانان و له‌سه‌ر زه‌وین، له ژێر یه‌ک سه‌ر، كه مه‌سیحه.
ئەفەسۆس 7:1-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئێمە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا و بەهۆی خوێنی ئەوەوە کڕدراینەوە، واتا لێخۆشبوونی گوناهمان وەرگرت، بەگوێرەی دەوڵەمەندی نیعمەتەکەی، ئەوەی بەوپەڕی دانایی و تێگەیشتنەوە بەسەرمانی داباراند. نهێنی خواستی خۆی پێ ناساندین، بەگوێرەی خۆشحاڵی خۆی کە لە ڕێگەی مەسیحەوە مەبەستی بوو، بۆ بەجێگەیاندنی لە تەواوی زەمانەدا، تاکو هەموو شتێک لە زەوی و ئاسمان لەژێر دەسەڵاتی مەسیحدا و لە ڕێگەی ئەوەوە یەک بخات.