ئەفەسۆس 19:1-21
ئەفەسۆس 19:1-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌روه‌ها مه‌زنیی بێ سنووری هێزه‌كه‌ی چییه بۆ ئێمه كه باوه‌ڕدارین. كه به‌گوێره‌ی كاری توانا گه‌وره‌كه‌یه‌تی، ئه‌وه‌ی له مه‌سیحدا كردی، كاتێ له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه و له‌لای ڕاستی خۆیه‌وه له شوێنه ئاسمانییه‌كان داینیشاند، له سه‌رووی هه‌موو فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌ڵات و هێز و سه‌ردارییه‌ک و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناویان هه‌یه، نه‌ک ته‌نها له‌م ڕۆژگاره، به‌ڵكو له داهاتووش.
هاوبەشی بکە
ئەفەسۆس 1 بخوێنەوەئەفەسۆس 19:1-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەروەها گەورەیی بێ سنووری هێزەکەشی بۆ ئێمە کە باوەڕدارین. ئەم هێزە هەمان ئەو توانا مەزنەیە کە خودا بەکاریهێنا ئەو کاتەی کە مەسیحی لەنێو مردووان هەستاندەوە و لە دەستەڕاستی خۆی لە شوێنەکانی ئاسماندا داینا، لە سەرووی هەموو فەرمانڕەوا و حوکومڕان و هێز و دەسەڵاتێک و هەموو ئەوانەی ناویان هەیە، نەک تەنها لەم دنیایە، بەڵکو لەو دنیاش.
هاوبەشی بکە
ئەفەسۆس 1 بخوێنەوە