ئەفەسۆس 17:1-18 - Compare All Versions
ئەفەسۆس 17:1-18 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
داوا ده‌كه‌م تاكو خوداوه‌ندی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، باوكی شكۆ، ڕووحی دانایی و ئاشكراكردنتان له ناسینی خۆی بداتێ. چاوی هزرتان ڕووناک بێته‌وه، تاكو بزانن هیوای بانگه‌وازه‌كه‌ی چییه، هه‌روه‌ها بزانن ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی میراته‌كه‌ی له پارسا‌كاندا چییه،
هاوبەشی بکە
ئەفەسۆس 1 PNTZSئەفەسۆس 17:1-18 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
داوا دەکەم لە باوکی شکۆدار، کە خودای عیسای مەسیحی پەروەردگارمانە، ڕۆحی دانایی و ئاشکراکردنتان بداتێ هەتا بتوانن بە شێوەیەکی دروست بیناسن. نزا دەکەم بیروهۆشتان ڕووناک بێتەوە تاکو بزانن چییە ئەو هیوایەی ئێوەی بۆ بانگ کراون، هەروەها لە شکۆ و دەوڵەمەندیی میراتەکەی بۆ خوشک و برا پیرۆزەکان تێبگەن،
هاوبەشی بکە
ئەفەسۆس 1 KSS