ئەفەسۆس 15:1-18
ئەفەسۆس 15:1-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەر ئەم هۆیە کاتێک منیش باوەڕی ئێوەم بیست بە عیسای خاوەن شکۆ و خۆشەویستیتان بۆ هەموو گەلی پیرۆزی خودا، بێ وەستان لە پێناوتاندا سوپاسی خودا دەکەم، لە نوێژەکانمدا یادتان دەکەم. داوا دەکەم لە باوکی شکۆدار، کە خودای عیسای مەسیحی پەروەردگارمانە، ڕۆحی دانایی و ئاشکراکردنتان بداتێ هەتا بتوانن بە شێوەیەکی دروست بیناسن. نزا دەکەم بیروهۆشتان ڕووناک بێتەوە تاکو بزانن چییە ئەو هیوایەی ئێوەی بۆ بانگ کراون، هەروەها لە شکۆ و دەوڵەمەندیی میراتەکەی بۆ خوشک و برا پیرۆزەکان تێبگەن،
ئەفەسۆس 15:1-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه كاتێ منیش باوه‌ڕتانم بیست به ئیشۆعی په‌روه‌ردگار و خۆشویستنتان بۆ هه‌موو پارسا‌كان، بێ وه‌ستان له سوپاسكردندام له پێناوتان، له نوێژه‌كانم یادتان ده‌كه‌م. داوا ده‌كه‌م تاكو خوداوه‌ندی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، باوكی شكۆ، ڕووحی دانایی و ئاشكراكردنتان له ناسینی خۆی بداتێ. چاوی هزرتان ڕووناک بێته‌وه، تاكو بزانن هیوای بانگه‌وازه‌كه‌ی چییه، هه‌روه‌ها بزانن ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی میراته‌كه‌ی له پارسا‌كاندا چییه،