ئەفەسۆس 11:1-19
ئەفەسۆس 11:1-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌ویشدا وه‌ک میرات هه‌ڵیبژاردین، پێشتر دیاری كراین به‌گوێره‌ی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه هه‌موو شتێک ده‌كات، به‌گوێره‌ی خواستی خۆی، تاكو بۆ ستایشكردنی شكۆی ئه‌و بین، ئێمه كه یه‌كه‌مین بووین هیوامان له مه‌سیحدا بوو. ئێوه‌ش كه تیایدان، كاتێ وشه‌ی ڕه‌واتان بیست، ئینجیلی ڕزگاریتان، له ئه‌ویشدا مۆركران كاتێ باوه‌ڕتان هێنا به ڕووحی پارسا‌ی به‌ڵێنپێدراو، ئه‌وه‌ی پێشه‌كیی ده‌سته‌به‌ری میراته‌كه‌مانه، بۆ قوربانیدتانی گه‌لی تایبه‌تی خودا، بۆ ستایشكردنی شكۆكه‌ی. بۆیه كاتێ منیش باوه‌ڕتانم بیست به ئیشۆعی په‌روه‌ردگار و خۆشویستنتان بۆ هه‌موو پارسا‌كان، بێ وه‌ستان له سوپاسكردندام له پێناوتان، له نوێژه‌كانم یادتان ده‌كه‌م. داوا ده‌كه‌م تاكو خوداوه‌ندی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، باوكی شكۆ، ڕووحی دانایی و ئاشكراكردنتان له ناسینی خۆی بداتێ. چاوی هزرتان ڕووناک بێته‌وه، تاكو بزانن هیوای بانگه‌وازه‌كه‌ی چییه، هه‌روه‌ها بزانن ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی میراته‌كه‌ی له پارسا‌كاندا چییه، هه‌روه‌ها مه‌زنیی بێ سنووری هێزه‌كه‌ی چییه بۆ ئێمه كه باوه‌ڕدارین. كه به‌گوێره‌ی كاری توانا گه‌وره‌كه‌یه‌تی،
ئەفەسۆس 11:1-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خودا پێشوەخت بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا ئێمەی هەڵبژارد تاکو بەگوێرەی پلانەکەی بۆ ئەو بین. خودا هەموو شتێک بەگوێرەی مەبەست و ویستی خۆی بەڕێوە دەبات، بۆ ئەوەی ئێمە کە یەکەمین بووین هیوای خۆمان بە مەسیحەوە گرێ بدەین، ببینە مایەی ستایش‌کردن بۆ شکۆی مەسیح. هەروەها ئێوە، کاتێک گوێتان لە پەیامی ڕاستی گرت کە مزگێنیی ڕزگاریتانە، خودا ئێوەی لەگەڵ مەسیحدا کرد بە یەک، چونکە کاتێک باوەڕتان هێنا ڕۆحی پیرۆزی بەڵێندراو وەک مۆرێک دەستنیشانی کردن. ڕۆحی پیرۆزیش پێشەکی دەستەبەری میراتەکەمانە، بۆ کڕینەوەی گەلی تایبەتی خودا، بۆ ستایشکردنی شکۆیەکەی. لەبەر ئەم هۆیە کاتێک منیش باوەڕی ئێوەم بیست بە عیسای خاوەن شکۆ و خۆشەویستیتان بۆ هەموو گەلی پیرۆزی خودا، بێ وەستان لە پێناوتاندا سوپاسی خودا دەکەم، لە نوێژەکانمدا یادتان دەکەم. داوا دەکەم لە باوکی شکۆدار، کە خودای عیسای مەسیحی پەروەردگارمانە، ڕۆحی دانایی و ئاشکراکردنتان بداتێ هەتا بتوانن بە شێوەیەکی دروست بیناسن. نزا دەکەم بیروهۆشتان ڕووناک بێتەوە تاکو بزانن چییە ئەو هیوایەی ئێوەی بۆ بانگ کراون، هەروەها لە شکۆ و دەوڵەمەندیی میراتەکەی بۆ خوشک و برا پیرۆزەکان تێبگەن، هەروەها گەورەیی بێ سنووری هێزەکەشی بۆ ئێمە کە باوەڕدارین. ئەم هێزە هەمان ئەو توانا مەزنەیە