ژیرمەندی 1:1-5
ژیرمەندی 1:1-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
وتەکانی وتاربێژی ژیرمەند، کوڕی داود، پاشا لە ئۆرشەلیم: وتاربێژی ژیرمەند دەڵێت: «بێ واتایە! بێ واتایە! بێ واتا، هەر بێ واتایە! هەرچی هەیە بێ واتایە.» مرۆڤ لە هەموو ماندووبوونەکەی چی بۆ دەمێنێتەوە، کە لەسەر زەوی پێوەی ماندوو دەبێت؟ نەوەیەک دێت و نەوەیەک دەڕوات، بەڵام زەوی هەتاهەتایە هەر هەیە. خۆر هەڵدێت و خۆرئاوا دەبێت، بە پەلەیە بۆ شوێنەکەی لەوێوە هەڵدێت.
هاوبەشی بکە
ژیرمەندی 1 بخوێنەوە