لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دواوتار 1:32-4 - Compare All Versions

دواوتار 1:32-4 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

گوێ شل بکە ئەی ئاسمان، وا قسە دەکەم، با زەویش گوێ بگرێت لە وشەی دەمم. فێرکردنم وەک باران دەبارێت، وشەم وەک شەونم دەتکێت، وەک نمە باران بەسەر سەوزایی وەک ڕەهێڵ بەسەر گیا. ناوی یەزدان ڕادەگەیەنم، مەزنایەتی بە خودامان ببەخشن. خودا تاشەبەردە، کردارەکانی تەواوە، چونکە هەموو ڕێگاکانی دادپەروەرییە، خودایەکی دڵسۆزە، ستەمکاریی تێدا نییە، ئەو ڕاستودروست و دادپەروەرە.

هاوبەشی بکە
دواوتار 32 KSS