کۆلۆسی 10:4-14
کۆلۆسی 10:4-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌رسته‌رخۆسی هاوڕێی به‌ندیێتیم سڵاوتان لێده‌كات، مه‌رقوسی ئامۆزای به‌رنڤاش كه ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕاسپارده‌تان وه‌رگرتووه. ئه‌گه‌ر هاته لاتان پێشوازی لێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئیشۆع كه به یستۆس ناوده‌بردرێت. ته‌نها ئه‌مانه له‌نێوان هاوكارانم بۆ پاشایه‌تیی خودا له خروسه‌بڕاوانن، ئه‌وانه‌ی بوونه هانده‌رم. ئه‌په‌فراسی به‌نده‌ی ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌ویش له خۆتانه و سڵاوتان لێده‌كات، هه‌رده‌م له نوێژه‌كانی له پێناوتان تێده‌كۆشێت، تاكو له ته‌واویدا جێگیر بن و ته‌واو پڕ بن له هه‌موو خواستی خودا. گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌م كه زۆر ماندوو ده‌بێت بۆ ئێوه و ئه‌وانه‌ی له لاودیكییان و ئه‌وانه‌ی له هیراپۆلیسدان. لۆقای پزیشكی خۆشه‌ویست و دیما سڵاوتان لێده‌كه‌ن.
کۆلۆسی 10:4-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەریستارخۆسی هاوڕێی بەندیێتیم سڵاوتان لێدەکات، مەرقۆسی ئامۆزای بەرناباسیش. دەربارەی ئەو ڕاسپاردەتان وەرگرتووە. ئەگەر هاتە لاتان پێشوازیی لێ بکەن. هەروەها عیسا کە بە یوستۆس ناودەبردرێت، ئەویش سڵاوی بۆتان هەیە. تەنها ئەمانە لەنێوان هاوکارانم بۆ شانشینی خودا لە جولەکەکانن، ئەوانەی بوونە هاندەرم. ئەپەفراسی بەندەی عیسای مەسیح، ئەویش لە خۆتانە و سڵاوتان لێدەکات، هەردەم لە نوێژەکانیدا لە پێناوتاندا تێدەکۆشێت، تاکو لە تەواویدا بچەسپێن و تەواو دڵنیا بن لە هەموو خواستی خودا. شایەتیی بۆ دەدەم کە زۆر ماندوو دەبێت بۆ ئێوە و ئەوانەی لە شارەکانی لاودیکییان و هیراپۆلیسن. لۆقای پزیشکی خۆشەویست و دیماس سڵاوتان لێدەکەن.