کۆلۆسی 5:3-10
کۆلۆسی 5:3-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌واته ئاره‌زووه جه‌سته‌ییه‌كانتان له‌سه‌ر زه‌وی بمرێنن: داوێنپیسی، گڵاوی، هه‌وه‌س، ئاره‌زووی به‌د، چڵێسی كه بتپه‌رستییه، به‌هۆیانه‌وه تووڕه‌یی خودا دێته سه‌ر ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون. كه ئێوه‌ش جاران ئاوا ڕه‌فتارتان ده‌كرد، كاتێ تیایاندا ده‌ژیان. به‌ڵام ئێستا هه‌موو ئه‌وانه فڕێبده‌ن: تووڕه‌یی، هه‌ڵچوون، كینه، كفركردن، قسه‌ی ناشیرین له زارتان. له‌گه‌ڵ یه‌كتری درۆ مه‌كه‌ن، چونكه مرۆڤی كۆن و كرده‌وه‌كانیتان داكه‌ندووه و نوێتان پۆشیوه، ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی وێنه‌ی ئافرێنه‌ره‌كه‌ی به ناسینی نوێ بوه‌ته‌وه.
کۆلۆسی 5:3-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کەواتە ئارەزووە دنیاییەکانتان بمرێنن: داوێنپیسی، گڵاوی، هەوەسبازی، ئارەزووی خراپ، چاوبرسیێتی کە جۆرێکە لە بتپەرستی، چونکە بەهۆیانەوە تووڕەیی خودا دێتە سەر یاخیبووان. ئێوەش جاران ئاوا هەڵسوکەوتتان دەکرد، کاتێک تێیاندا دەژیان. بەڵام ئێستا هەموو ئەوانە فڕێبدەن: هەڵچوون، تووڕەیی، قین، بوختان، قسەی ناشیرین لە زارتان. لەگەڵ یەکتری درۆ مەکەن، چونکە مرۆڤە کۆنەکە و کردەوەکانتان داکەندووە و مرۆڤێکی نوێتان لەبەرکردووە، ئەوەی بەگوێرەی وێنەی بەدیهێنەرەکەی بە ناسینی نوێ بووەتەوە.