کۆلۆسی 2:3-11
کۆلۆسی 2:3-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بایه‌خ به‌و شتانه‌ی سه‌ره‌وه بده‌ن، نه‌ک ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وین، چونكه ئێوه مردن، ژیانیشتان له‌گه‌ڵ مه‌سیح له خوداوه شاردراوه‌ته‌وه. كاتێ مه‌سیح ده‌رده‌كه‌وێت كه ژیانمانه، ئه‌وسا ئێوه‌ش له‌گه‌ڵیدا له شكۆمه‌ندیدا ده‌رده‌كه‌ون. كه‌واته ئاره‌زووه جه‌سته‌ییه‌كانتان له‌سه‌ر زه‌وی بمرێنن: داوێنپیسی، گڵاوی، هه‌وه‌س، ئاره‌زووی به‌د، چڵێسی كه بتپه‌رستییه، به‌هۆیانه‌وه تووڕه‌یی خودا دێته سه‌ر ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون. كه ئێوه‌ش جاران ئاوا ڕه‌فتارتان ده‌كرد، كاتێ تیایاندا ده‌ژیان. به‌ڵام ئێستا هه‌موو ئه‌وانه فڕێبده‌ن: تووڕه‌یی، هه‌ڵچوون، كینه، كفركردن، قسه‌ی ناشیرین له زارتان. له‌گه‌ڵ یه‌كتری درۆ مه‌كه‌ن، چونكه مرۆڤی كۆن و كرده‌وه‌كانیتان داكه‌ندووه و نوێتان پۆشیوه، ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی وێنه‌ی ئافرێنه‌ره‌كه‌ی به ناسینی نوێ بوه‌ته‌وه. له‌وێدا جوو و یۆنانی نییه، خروسه‌بڕاو و خروسه‌نه‌بڕاو، به‌ربه‌ری و سكیتی، كۆیله و ئازاد نییه، به‌ڵكو مه‌سیح هه‌مووه و له هه‌موودایه.
کۆلۆسی 2:3-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بایەخ بەو شتانەی سەرەوە بدەن، نەک ئەوانەی لەسەر زەوین، چونکە ئێوە مردن، ژیانیشتان لەگەڵ مەسیح لە خودادا شاردراوەتەوە. کاتێک مەسیح دەردەکەوێت کە ژیانتانە، ئەوسا ئێوەش لەگەڵیدا لە شکۆمەندیدا دەردەکەون. کەواتە ئارەزووە دنیاییەکانتان بمرێنن: داوێنپیسی، گڵاوی، هەوەسبازی، ئارەزووی خراپ، چاوبرسیێتی کە جۆرێکە لە بتپەرستی، چونکە بەهۆیانەوە تووڕەیی خودا دێتە سەر یاخیبووان. ئێوەش جاران ئاوا هەڵسوکەوتتان دەکرد، کاتێک تێیاندا دەژیان. بەڵام ئێستا هەموو ئەوانە فڕێبدەن: هەڵچوون، تووڕەیی، قین، بوختان، قسەی ناشیرین لە زارتان. لەگەڵ یەکتری درۆ مەکەن، چونکە مرۆڤە کۆنەکە و کردەوەکانتان داکەندووە و مرۆڤێکی نوێتان لەبەرکردووە، ئەوەی بەگوێرەی وێنەی بەدیهێنەرەکەی بە ناسینی نوێ بووەتەوە. لەوێدا جولەکە و ناجولەکە نییە، خەتەنەکراو و خەتەنەنەکراو، بەربەری و سکیسی، کۆیلە و ئازاد نییە، بەڵکو مەسیح هەموو شتێکە و لە هەمووتاندایە.