لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کۆلۆسی 6:2-10 - Compare All Versions

کۆلۆسی 6:2-10 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

بۆیه‌ وه‌ک ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارتان په‌سه‌ند كرد، له‌ویشدا ڕه‌فتار بكه‌ن، له‌ودا داكوتراو بن و بنیاد بنرێن، جێگیر بن له‌ باوه‌ڕدا وه‌ک فێركران، له‌ سوپاسگوزاریتان بڕژێته‌وه‌. ئاگاداربن كه‌س به‌ فه‌لسه‌فه‌ و لووتبه‌رزیی ناڕه‌وا دیلتان نه‌كات، كه‌ به‌گوێره‌ی نه‌ریتی خه‌ڵک و به‌گوێره‌ی بنه‌ماكانی جیهانه‌، نه‌ک به‌گوێره‌ی مه‌سیح. چونكه‌ ته‌واوی پڕی خودایه‌تی له‌ مه‌سیحدا نیشته‌جێیه‌، به‌ له‌شی خۆی، ئێوه‌ش له‌ودا گه‌یشتوونه‌ته‌ ته‌واوه‌تی، ئه‌وه‌ی سه‌ری هه‌موو سه‌رۆكایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتێكه‌.

هاوبەشی بکە
کۆلۆسی 2 PNTZS

کۆلۆسی 6:2-10 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئیتر هەروەک چۆن عیسای مەسیحتان بە پەروەردگاری خۆتان وەرگرتووە، بە یەکبوون لەگەڵ ئەو بەردەوام بن لە ژیان، لە ئەودا ڕەگ دابکوتن و خۆتان بنیاد بنێن. وەک فێربوون چەسپاو بن لە باوەڕدا، هەروەها با دڵتان پڕ لە سوپاسگوزاری بێت. ئاگاداربن کەس بە فەلسەفەی پووچ و هەڵخەڵەتێنەر دیلتان نەکات، کە پشت بە نەریتی خەڵک و بنەما بنەڕەتییەکانی جیهان دەبەستێت، نەک بە مەسیح. خودا بە هەموو پڕیی خۆی لە جەستەی مەسیحدا نیشتەجێیە، ئێوەش بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا پڕ بوون لە خودا. مەسیح سەری هەموو سەرۆکایەتی و دەسەڵاتێکە.

هاوبەشی بکە
کۆلۆسی 2 KSS