کۆلۆسی 5:2-7
کۆلۆسی 5:2-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ئه‌گه‌ر به جه‌سته له‌لاتان نیم، به‌ڵام به ڕووح له‌گه‌ڵتانم، دڵشادم كاتێ ڕێكی و پته‌ویی باوه‌ڕتان به مه‌سیح ده‌بینم. بۆیه وه‌ک ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارتان په‌سه‌ند كرد، له‌ویشدا ڕه‌فتار بكه‌ن، له‌ودا داكوتراو بن و بنیاد بنرێن، جێگیر بن له باوه‌ڕدا وه‌ک فێركران، له سوپاسگوزاریتان بڕژێته‌وه.
هاوبەشی بکە
کۆلۆسی 2 بخوێنەوەکۆلۆسی 5:2-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەرچەندە بە جەستە لەلاتان نیم، بەڵام بە ڕۆح لەگەڵتانم، دڵشادم کاتێک ڕێکی و چەسپاوی باوەڕتان بە مەسیح دەبینم. ئیتر هەروەک چۆن عیسای مەسیحتان بە پەروەردگاری خۆتان وەرگرتووە، بە یەکبوون لەگەڵ ئەو بەردەوام بن لە ژیان، لە ئەودا ڕەگ دابکوتن و خۆتان بنیاد بنێن. وەک فێربوون چەسپاو بن لە باوەڕدا، هەروەها با دڵتان پڕ لە سوپاسگوزاری بێت.
هاوبەشی بکە
کۆلۆسی 2 بخوێنەوە