کۆلۆسی 1:2-5
کۆلۆسی 1:2-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ده‌مه‌وێ بزانن چ خه‌باتێک ده‌كه‌م له‌پێناوی ئێوه و ئه‌وانه‌ی له لاودیكییان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕووبه‌ڕوو منیان نه‌بینیوه، تاكو له خۆشویستندا دڵنه‌وایی بكرێن بۆ ئه‌وپه‌ڕی ده‌وڵه‌مه‌ندی له تێگه‌یشتنی ته‌واو، تاكو نهێنیی خودای باوک و مه‌سیح بناسن، له ئه‌ودا هه‌موو گه‌نجینه‌ی دانایی و زانین شاردراوه‌ته‌وه. ئه‌مه ده‌ڵێم تاكو كه‌س به قسه‌ی لووس چه‌واشه‌تان نه‌كات. چونكه ئه‌گه‌ر به جه‌سته له‌لاتان نیم، به‌ڵام به ڕووح له‌گه‌ڵتانم، دڵشادم كاتێ ڕێكی و پته‌ویی باوه‌ڕتان به مه‌سیح ده‌بینم.
کۆلۆسی 1:2-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دەمەوێ بزانن چ خەباتێک دەکەم بۆ ئێوە و ئەوانەی لە شاری لاودیکییان و هەموو ئەوانەی ڕووبەڕوو منیان نەبینیوە، تاکو ورەیان بەرزبێتەوە و لە خۆشەویستیدا یەکبگرن بۆ ئەوپەڕی دەوڵەمەندی لە تێگەیشتنی تەواو، تاکو نهێنی خودا بناسین، واتا مەسیح، کە لە ئەودا هەموو گەنجینەی دانایی و زانیاری شاردراوەتەوە. ئەمە دەڵێم تاکو کەس بە قسەی لووس چەواشەتان نەکات. هەرچەندە بە جەستە لەلاتان نیم، بەڵام بە ڕۆح لەگەڵتانم، دڵشادم کاتێک ڕێکی و چەسپاوی باوەڕتان بە مەسیح دەبینم.