کۆلۆسی 18:1-23
کۆلۆسی 18:1-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌و سه‌ری له‌شه: وارگه. ئه‌و سه‌ره‌تایه و نۆبه‌ره‌ی نێو مردووانه، تاكو له سه‌رووی هه‌موو شتێک بێت. چونكه خودا خۆشحاڵ بوو به هه‌موو پڕی خۆی له‌ودا نیشته‌جێ بێت، به ئه‌و هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆیدا ئاشت بكاته‌وه، ئاشتی بنێته‌وه به خوێنی خاچه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی بێت یان له ئاسمانان. ئێوه كه پێشتر له خودا دابڕابوون و دوژمن بوون له بیركردنه‌وه، به خراپه‌كاری، ئێستا به له‌شی ئاده‌میزادیی مه‌سیح به مردن ئاشتی كردنه‌وه، تاكو له‌به‌رده‌می به پارسایی و بێ كه‌موكوڕی و بێ گله‌یی پێشكه‌شتان بكات ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن باوه‌ڕ، دامه‌زراو و جێگیر بن، لانه‌ده‌ن له هیوای ئه‌و ئینجیله‌ی بیستتان، ئه‌وه‌ی له هه‌موو ئافریده‌كانی ژێر ئاسمان ڕاگه‌یه‌نراوه، منی پۆڵۆسیش بۆی بوومه ڕاژه‌وان.
کۆلۆسی 18:1-23 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەو سەری جەستەیە کە کڵێسایە. ئەو سەرەتایە و نۆبەرەی نێو مردووانە، تاکو لە سەرووی هەموو شتێکەوە بێت، چونکە خودا خۆشحاڵ بوو بە هەموو پڕیی خۆی لە مەسیحدا نیشتەجێ بێت، لە ڕێگەی ئەوەوە هەموو شتێک لەگەڵ خۆیدا ئاشت بکاتەوە و بە خوێنی خاچەکەی ئاشتی بنێتەوە، ئەگەر لەسەر زەوی بێت یان لە ئاسمان. ئێوە پێشتر لە خودا دابڕابوون و دوژمن بوون لە بیرکردنەوە بە خراپەکاری، بەڵام ئێستا بە مردنی جەستەی مرۆڤانەی مەسیح ئاشتی کردنەوە، تاکو لەبەردەمی بە پیرۆزی و بێ لەکە و بێ کەموکوڕی پێشکەشتان بکات، ئەگەر بەردەوام بن لەسەر ئەو باوەڕە و دامەزراو و چەسپاو بن، لانەدەن لە هیوای ئەو مزگێنییەی بیستتان، ئەوەی بۆ هەموو بەدیهێنراوانی ژێر ئاسمان ڕاگەیەنراوە، خۆشم وەک پۆڵس بۆی بوومە خزمەتکار.