لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 11:9-16

کردار 11:9-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

په‌روه‌ردگار پێی فه‌رموو: “هه‌سته‌ و بڕۆ ئه‌و شه‌قامه‌ی پێی ده‌ووترێ ڕاست، له‌ ماڵی ئیهوودا پرس له‌ پیاوێكی ته‌رسوسی بكه‌ ناوی شاووله‌، وا نوێژ ده‌كات. له‌ بینیندا پیاوێكی بینی ناوی خه‌نه‌نیایه‌، دێته‌ لای و ده‌ستی له‌ سه‌ری داده‌نێت تاكو ببینێته‌وه‌”. خه‌نه‌نیا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “په‌روه‌ردگار، له‌ زۆر كه‌س ئه‌و خراپانه‌م بیستۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌م پیاوه‌ له‌ یروشلایم به‌ پارساكانی تۆی كردووه‌. ئه‌وه‌تا لێره‌ له‌لای كاهینانی باڵا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌، هه‌موو ئه‌وانه‌ بگرێت كه‌ به‌ ناوی تۆ بانگه‌واز ده‌كه‌ن”. جا په‌روه‌ردگار پێی فه‌رموو: “بڕۆ! چونكه‌ ئه‌مه‌ بۆ من ده‌فرێكی هه‌ڵبژێردراوه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی ناوی من له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌كان و پاشایان و نه‌وه‌ی ئیسڕائیل. چونكه‌ پیشانی ده‌ده‌م ده‌بێت له‌پێناوی ناوی من چه‌ند ئازار بچێژێت”.

هاوبەشی بکە
کردار 9 بخوێنەوە