لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 30:8-39

کردار 30:8-39 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئیتر پیلیپوس په‌له‌ی كرد و گوێی لێبوو سیپاره‌ی ئێشه‌عیا پێغه‌مبه‌ر ده‌خوێنێته‌وه‌. وتی: “ئایا ئه‌وه‌ی ده‌یخوێنیته‌وه‌ تێیده‌گه‌یت؟” وتی: “چۆن بتوانم ئه‌گه‌ر یه‌كێک ڕێبه‌رایه‌تیم نه‌كات؟”. جا پیلیپوسی بانگكرد سه‌ربكه‌وێت و له‌گه‌ڵی دابنیشێت. ئه‌و بڕگه‌یه‌ی سیپاره‌كه‌ كه‌ ده‌یخوێنده‌وه‌ ئه‌مه‌ بوو: {وه‌ک كاوڕ بۆ سه‌ربڕین بردرا، وه‌ک به‌رخێكی بێده‌نگ له‌به‌رده‌ست ئه‌وه‌ی خوری لێده‌بڕێته‌وه‌، ئاوا ده‌می نه‌كرده‌وه‌. له‌ خاكساریی خۆی بوو و مافی لێ زه‌وت كرا. نه‌وه‌كانی كێ باسیان بكات؟ چونكه‌ ژیانی له زه‌وی هه‌ڵگیرا} . خه‌ساوه‌كه‌ پرسی له‌ پیلیپوس كرد و وتی: “پرسێكم هه‌یه‌: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ باسی كێ ده‌كات؟ باسی خۆی یان یه‌كێكی دیكه‌؟” پیلیپوس ده‌می كرده‌وه‌ و له‌م سیپاره‌یه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد موژده‌ی ئیشۆعی پێ دا. كاتێ به‌ ڕێگاوه‌ بوون، گه‌یشتنه‌ سه‌ر ئاوێک، خه‌ساوه‌كه‌ وتی: “ئه‌وه‌ ئاوه‌، چی ڕێم لێ ده‌گرێت عه‌ماد بكرێم؟” پیلیپوس وتی: “ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌ هه‌موو دڵته‌وه‌ باوه‌ڕ بهێنیت”. وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “باوه‌ڕ ده‌هێنم كه‌ ئیشۆعی مه‌سیح ڕۆڵه‌ی خودایه‌”. ئینجا فه‌رمانی دا گالیسكه‌كه‌ ڕاوه‌ستێ، پێكه‌وه‌ چوونه‌ نێو ئاوه‌كه‌، پیلیپوس خه‌ساوه‌كه‌ی عه‌مادكرد. كاتێ له‌ ئاوه‌كه‌ ده‌رچوون، ڕووحی په‌روه‌ردگار پیلیپوسی ڕفاند و ئیتر خه‌ساوه‌كه‌ نه‌یبینییه‌وه‌، به‌ شادییه‌وه‌ به‌ ڕێگای خۆیدا ڕۆیشت.

هاوبەشی بکە
کردار 8 بخوێنەوە

کردار 30:8-39 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئیتر فیلیپۆس پەلەی کرد و گوێی لێبوو پەڕتووکی ئیشایا پێغەمبەر دەخوێنێتەوە. گوتی: «ئایا ئەوەی دەیخوێنیتەوە تێیدەگەیت؟» گوتی: «چۆن بتوانم ئەگەر یەکێک ڕێنماییم نەکات؟» جا فیلیپۆسی بانگکرد سەربکەوێت و لەگەڵی دابنیشێت. ئەو بڕگەیەی نووسراوە پیرۆزەکان کە دەیخوێندەوە ئەمە بوو: ﴿ئەو وەک مەڕ بۆ سەربڕین بردرا، وەک چۆن بەرخ لەبەردەستی ئەوەی خورییەکەی دەبڕێتەوە بێدەنگە، ئەو دەمی نەکردەوە. لە کاتی سووکایەتی پێکردنیدا لە دادپەروەری بێبەش کرا. ئیتر کێ باسی نەوەکانی دەکات؟ چونکە ژیانی لەسەر زەوی هەڵگیرا.﴾ خەساوەکە پرسیاری لە فیلیپۆس کرد: «پرسیارێکم هەیە: ئەم پێغەمبەرە باسی کێ دەکات؟ باسی خۆی یان یەکێکی دیکە؟» ئینجا فیلیپۆس لەم نووسراوە پیرۆزەوە دەستی کرد بە ڕوونکردنەوەی دەقەکە و مزگێنیی عیسای دایێ. کاتێک بە ڕێگاوە بوون، گەیشتنە سەر ئاوێک، خەساوەکە گوتی: «ئەوە ئاوە، چی ڕێم لێ دەگرێت لە ئاو هەڵبکێشرێم؟» [فیلیپۆس گوتی: «دەبێت، ئەگەر بە هەموو دڵتەوە باوەڕ بهێنیت.» ئەویش وەڵامی دایەوە: «باوەڕ دەکەم عیسای مەسیح کوڕی خودایە.»] ئینجا فەرمانی دا گالیسکەکە ڕاوەستێ، ئەوسا پێکەوە چوونە ناو ئاوەکە و فیلیپۆس خەساوەکەی لە ئاو هەڵکێشا. کاتێک لە ئاوەکە هاتنە دەرەوە، ڕۆحی یەزدان فیلیپۆسی ڕفاند و ئیتر خەساوەکە نەیبینییەوە، بەڵام بە خۆشییەوە بە ڕێگای خۆیدا ڕۆیشت.

هاوبەشی بکە
کردار 8 بخوێنەوە