کردار 26:8-31
کردار 26:8-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ پیلیپوس دووا و وتی: “هه‌سته و به‌ره‌و باشوور بڕۆ، له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ی له یروشلایمه‌وه بۆ غه‌زه شۆڕ ده‌بێته‌وه، كه چۆڵه‌وانییه”. ئه‌ویش هه‌ستا و ڕۆیشت، پیاوێكی خه‌ساوی حه‌به‌شی، شالیاری دارایی كنداكه‌ی شاژنی حه‌به‌شه بوو، بۆ كڕنۆشبردن هاتبووه یروشلایم. له گه‌ڕانه‌وه‌دابوو، له‌نێو گالیسكه‌كه‌ی دانیشتبوو، سیپاره‌ی ئێشه‌عیا پێغه‌مبه‌ری ده‌خوێنده‌وه. ڕووحی پارسا به پیلیپوسی فه‌رموو: “بڕۆ پێش و به‌گه‌ڵ ئه‌و گالیسكه‌یه بكه‌وه”. ئیتر پیلیپوس په‌له‌ی كرد و گوێی لێ‌بوو سیپاره‌ی ئێشه‌عیا پێغه‌مبه‌ر ده‌خوێنێته‌وه. وتی: “ئایا ئه‌وه‌ی ده‌یخوێنیته‌وه تێیده‌گه‌یت؟” وتی: “چۆن بتوانم ئه‌گه‌ر یه‌كێک ڕێبه‌رایه‌تیم نه‌كات؟”. جا پیلیپوسی بانگ‌كرد سه‌ربكه‌وێت و له‌گه‌ڵی دابنیشێت.
کردار 26:8-31 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
فریشتەیەکی یەزدان بە فیلیپۆسی گوت: «هەستە و بەرەو باشوور بڕۆ، لەسەر ئەو ڕێگایەی لە ئۆرشەلیمەوە بۆ غەزە شۆڕ دەبێتەوە، کە چۆڵەوانییە.» ئەویش هەستا و ڕۆیشت، پیاوێکی خەساوی حەبەشی بینی کە وەزیری کاروباری دارایی کنداکەی شاژنی حەبەشە بوو، بۆ پەرستن هاتبووە ئۆرشەلیم. لە گەڕانەوەدا بوو، لەناو گالیسکەکەی دانیشتبوو، پەڕتووکی ئیشایا پێغەمبەری دەخوێندەوە. ڕۆحی پیرۆز بە فیلیپۆسی فەرموو: «بڕۆ پێش و لەگەڵ ئەو گالیسکەیە بڕۆ.» ئیتر فیلیپۆس پەلەی کرد و گوێی لێ‌بوو پەڕتووکی ئیشایا پێغەمبەر دەخوێنێتەوە. گوتی: «ئایا ئەوەی دەیخوێنیتەوە تێیدەگەیت؟» گوتی: «چۆن بتوانم ئەگەر یەکێک ڕێنماییم نەکات؟» جا فیلیپۆسی بانگکرد سەربکەوێت و لەگەڵی دابنیشێت.