لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 1:7-6

کردار 1:7-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاهینی باڵا لێی پرسی: “ئه‌م شتانه‌ وان؟” ئه‌ویش وتی: “برایان و باوكان گوێبگرن! خوداوه‌ندی شكۆ بۆ ئه‌وڕاهه‌می باوكمان ده‌ركه‌وت كاتێ له‌ میسۆپۆتامیا بوو، پێش ئه‌وه‌ی له‌ حاران نیشته‌جێ بێت، پێی فه‌رموو: {له‌ زه‌وی و هۆزی خۆت ده‌رچۆ و وه‌ره‌ بۆ ئه‌و زه‌وییه‌ی پیشانت ده‌ده‌م} . زه‌ویی كلدانییه‌كانی به‌جێهێشت و له‌ حاران نیشته‌جێ بوو. دوای مردنی باوكی، خودا له‌وێوه‌ گواستییه‌وه‌ بۆ ئه‌م زه‌ویه‌ی ئێوه‌ ئێستا تیایدا نیشته‌جێن. لێره‌دا هیچ میراتێكی پێی نه‌دا، ته‌نانه‌ت شوێن پێیه‌كیش. به‌ڵام به‌ڵێنی پێدا كه‌ {به‌ موڵک بیداته‌ خۆی و نه‌وه‌كه‌ی له‌دوای خۆی} ، هێشتا منداڵی نه‌بوو. خوداش ئاوای فه‌رموو: {وه‌چه‌كانت له‌ زه‌ویه‌كی نامۆ ده‌بن كه‌ هی خۆیان نییه‌، ده‌بنه‌ كۆیله‌یان و چوار سه‌د ساڵ ده‌یانچه‌وسێننه‌وه‌.

هاوبەشی بکە
کردار 7 بخوێنەوە