کردار 11:6-15
کردار 11:6-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه به‌دزییه‌وه پیاویان هاندا تاكو بڵێن: “ئێمه بیستمان سه‌باره‌ت به مووشێ و خودا كفری ده‌كرد”. ئینجا گه‌ل و پیران و ته‌وراتزانه‌كانیان جۆش دا، هاتنه سه‌ری و ڕفاندیان، بۆ سه‌نهه‌دریمیان هێنا. گه‌واهیده‌ری درۆزنیان دانا، ده‌یانووت: “ئه‌م پیاوه وه‌ستانی نییه له كفركردن دژی ئه‌م شوێنه پارسا‌یه‌و ته‌ورات. چونكه بیستمان ده‌یووت كه ئیشۆعی ناسڕه‌تیی ئه‌م شوێنه تێكده‌دات و ئه‌و نه‌ریتانه ده‌گۆڕێت كه له مووشێوه وه‌رمانگرتووه”. جا هه‌موو ئه‌وانه‌ی له سه‌نهه‌دریم دانیشتبوون چاویان تێبڕی و بینییان ڕووی وه‌ک ڕووی فریشته وایه.
کردار 11:6-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆیە بەدزییەوە خەڵکیان هاندا تاکو بڵێن: «گوێمان لێی بوو سەبارەت بە مو‌سا و خودا کفری دەکرد.» ئینجا گەل و پیران و مامۆستایانی تەوراتیان جۆش‌دا، هاتنە سەری و گرتییان و بۆ ئەنجومەنی باڵایان هێنا. شایەتی درۆزنیان دانا، دەیانگوت: «ئەم پیاوە وەستانی نییە لە قسەکردن لە دژی ئەم شوێنە پیرۆزە و تەورات، ئێمەش گوێمان لێی بوو دەیگوت کە عیسای ناسیرەیی ئەم شوێنە تێکدەدات و ئەو نەریتانە دەگۆڕێت کە لە موساوە وەرمانگرتووە.» جا هەموو ئەوانەی لە ئەنجومەنی باڵا دانیشتبوون چاویان تێبڕی و بینییان ڕووی وەک ڕووی فریشتە وایە.