کردار 40:5-42
کردار 40:5-42 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا به قسه‌یان كرد، ئیتر په‌یامبه‌رانیان بانگ‌كرد و قامچییان لێدان، ڕایانسپاردن ناوی ئیشۆع نه‌هێنن، ئینجا ئازادیان كردن. به‌ڵام ئه‌وان به دڵشادییه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌نهه‌دریم ده‌رچوون، چونكه وا دانران شایانی ئه‌وه بن بۆ ناوی ئه‌و سووكایه‌تییان پێ بكرێت. ئیتر هه‌موو ڕۆژێک له په‌رستگا و له ماڵان‌دا، خه‌ڵكیان فێرده‌كرد و موژده‌ی ئیشۆعی مه‌سیحیان ده‌دا.
هاوبەشی بکە
کردار 5 بخوێنەوەکردار 40:5-42 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
وتەکانی قایلی کردن، بۆیە نێردراوانیان بانگکرد و فەرمانیان دا کە بدرێنە بەر قامچی. ئینجا فەرمانیان پێکردن ناوی عیسا نەهێنن و ئازادیان کردن. ئیتر نێردراوان بە دڵشادییەوە لەبەردەم ئەنجومەنی باڵا هاتنە دەرەوە، چونکە بە شیاوی ئەوە دانران کە لە پێناو ناوی عیسادا سووکایەتییان پێ بکرێت. ئیتر هەموو ڕۆژێک لە حەوشەکانی پەرستگا و لە ماڵان‌دا، بێ‌وچان خەڵکیان فێردەکرد و مزگێنییان دەدا کە عیسا مەسیحەکەیە.
هاوبەشی بکە
کردار 5 بخوێنەوە