لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 27:5-33

کردار 27:5-33 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاتێ ئه‌وانیان هێنا له‌به‌رده‌م سه‌نهه‌دریمدا ڕایانگرتن، كاهینی باڵا لێی پرسین: “به‌ توندی فه‌رمانمان پێ نه‌كردن كه‌ خه‌ڵكی به‌م ناوه‌ فێر نه‌كه‌ن؟ ئه‌وه‌تا یروشلایمتان له‌ فێركردنه‌كانتان پڕ كردووه‌ و ده‌تانه‌وێ خوێنی ئه‌و پیاوه‌ بخه‌نه‌ ئه‌ستۆمان”. په‌تڕۆس و په‌یامبه‌ران وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ و وتیان: “ده‌بێت خودا له‌ خه‌ڵک زیاتر گوێڕایه‌ڵی بكرێت. خوداوه‌ندی باوكانمان ئیشۆعی هه‌ستانده‌وه‌، ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ڵواسینی له‌سه‌ر ته‌خته‌دار كوشتتان. خودا ئه‌می وه‌ک سه‌رۆک و ڕزگاریده‌ر به‌ ده‌سته‌ڕاستی خۆی به‌رزی كرده‌وه‌، تاكو تۆبه‌كردن و لێخۆشبوونی گوناه‌ به‌ ئیسڕائیل ببه‌خشێت. ئێمه‌ گه‌واهیده‌ری ئه‌م شتانه‌ین، هه‌روه‌ها ڕووحی پارساش، ئه‌وه‌ی خودا به‌خشیویه‌تییه‌ ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵن بۆی”. كاتێ گوێیان لێبوو زۆر تووڕه‌ بوون، ویستیان بیانكوژن.

هاوبەشی بکە
کردار 5 بخوێنەوە