کردار 17:5-33
کردار 17:5-33 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام كاهینی باڵا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون له ڕێبازی زادوقی هه‌ستان و پڕبوون له ئیره‌یی. په‌یامبه‌رانیان گرت و فڕێیاندانه زیندانی گشتییه‌وه. به‌ڵام فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له شه‌ودا ده‌رگاكانی زیندانه‌كه‌ی كرده‌وه و بردنییه ده‌ره‌وه، فه‌رمووی: “بڕۆن بۆ په‌رستگا و ڕاوه‌ستن، ته‌واوی په‌یامی ئه‌م ژیانه به خه‌ڵكی بڵێن”. كه بیستیان، به‌یانی زوو چوونه په‌رستگا و ده‌ستیان كرد به فێركردن. ئینجا كاهینی باڵا و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون هاتن، سه‌نهه‌دریم و هه‌موو پیرانی نه‌وه‌ی ئیسڕائیلیان بانگ‌كرد و ناردیان له زیندان بیانهێنن. به‌ڵام كه پاسه‌وانه‌كان هاتن، له زیندان نه‌یاندۆزینه‌وه، گه‌ڕانه‌وه و هه‌واڵیان دا و وتیان: “زیندانه‌كه‌مان بینی به باشی داخرابوو، پاسه‌وانیش له‌به‌رده‌رگاكان ڕاوه‌ستابوون، به‌ڵام كاتێ كردمانه‌وه كه‌سمان تیایدا نه‌بینی”. كاتێ كاهین و سه‌رۆكی پاسه‌وان و كاهینانی باڵا ئه‌مه‌یان بیست، لێیان سه‌رسام بوون: ده‌بێت ئه‌مه بگاته چی؟. ئینجا یه‌كێک هات هه‌واڵی پێ دان و وتی: “ئه‌وه‌تا ئه‌و پیاوانه‌ی فڕێتاندانه زیندان، وا له په‌رستگادا ڕاوه‌ستاون و گه‌ل فێر ده‌كه‌ن!”. ئه‌وسا سه‌رۆک و پاسه‌وانان و ڕاژه‌وانان ڕۆیشتن و بێ توندوتیژی په‌یامبه‌رانیان هێنا، چونكه ده‌ترسان گه‌ل به‌ردبارانیان بكه‌ن. كاتێ ئه‌وانیان هێنا له‌به‌رده‌م سه‌نهه‌دریمدا ڕایانگرتن، كاهینی باڵا لێی پرسین: “به توندی فه‌رمانمان پێ نه‌كردن كه خه‌ڵكی به‌م ناوه فێر نه‌كه‌ن؟ ئه‌وه‌تا یروشلایمتان له فێركردنه‌كانتان پڕ كردووه و ده‌تانه‌وێ خوێنی ئه‌و پیاوه بخه‌نه ئه‌ستۆمان”. په‌تڕۆس و په‌یامبه‌ران وه‌ڵامیان دایه‌وه و وتیان: “ده‌بێت خودا له خه‌ڵک زیاتر گوێڕایه‌ڵی بكرێت. خوداوه‌ندی باوكانمان ئیشۆعی هه‌ستانده‌وه، ئه‌وه‌ی به هه‌ڵواسینی له‌سه‌ر ته‌خته‌دار كوشتتان. خودا ئه‌می وه‌ک سه‌رۆک و ڕزگاریده‌ر به ده‌سته‌ڕاستی خۆی به‌رزی كرده‌وه، تاكو تۆبه‌كردن و لێخۆشبوونی گوناه به ئیسڕائیل ببه‌خشێت. ئێمه گه‌واهیده‌ری ئه‌م شتانه‌ین، هه‌روه‌ها ڕووحی پارساش، ئه‌وه‌ی خودا به‌خشیویه‌تییه ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵن بۆی”. كاتێ گوێیان لێ‌بوو زۆر تووڕه بوون، ویستیان بیانكوژن.
کردار 17:5-33 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بەڵام سەرۆکی کاهینان و هەموو ئەوانەی لەگەڵی بوون لە ڕێبازی سەدوقی هەستان و پڕبوون لە ئیرەیی. نێردراوانیان گرت و فڕێیان دانە زیندانی گشتییەوە. بەڵام فریشتەیەکی یەزدان لە شەودا دەرگای زیندانەکەی کردەوە و بردنییە دەرەوە و گوتی: «بڕۆن بۆ حەوشەکانی پەرستگا و ڕاوەستن، تەواوی پەیامی ئەم ژیانە بە خەڵکی بڵێن.» هەرکە گوێیان لێ‌بوو، بەیانی زوو چوونە حەوشەکانی پەرستگا و دەستیان کرد بە فێرکردنی خەڵک. سەرۆکی کاهینان و ئەوانەی لەگەڵی بوون هاتن، ئەنجومەنی باڵا و هەموو کۆمەڵی پیرانی نەوەی ئیسرائیلیان بانگکرد و ناردیان لە زیندان بیانهێنن. بەڵام کە پاسەوانەکان چوون و لە زیندان نەیاندۆزینەوە، گەڕانەوە و هەواڵیان پێدان و گوتیان: «زیندانەکەمان بینی بە باشی داخرابوو، پاسەوانیش لە بەردەرگاکان ڕاوەستابوون، بەڵام کاتێک کردمانەوە کەسمان تێیدا نەبینی.» کاتێک سەرۆکی پاسەوانی پەرستگا و کاهینانی باڵا ئەمەیان بیست، لێیان سەرسام بوون و گوتیان ئەمە چی بەسەردێت! ئینجا یەکێک هات و گوتی: «ئەو پیاوانەی فڕێتاندانە زیندانەوە، وا لە حەوشەکانی پەرستگادا ڕاوەستاون و خەڵکی فێر دەکەن.» ئەوسا سەرۆک و پاسەوانان ڕۆیشتن و بێ توندوتیژی نێردراوانیان هێنا، چونکە دەترسان گەل بەردبارانیان بکەن. کاتێک ئەوانیان هێنا و لەبەردەم ئەنجومەنی باڵادا ڕایانگرتن، سەرۆکی کاهینان لێی پرسین: «بە توندی فەرمانمان پێ کردن خەڵکی بەم ناوە فێر نەکەن، ئەوەتا ئۆرشەلیمتان لە فێرکردنەکانتان پڕکردووە و دەتانەوێ خوێنی ئەم پیاوە بخەنە ئەستۆمان.» پەترۆس و نێردراوان وەڵامیان دایەوە: «دەبێت گوێڕایەڵی بۆ خودا بێت زیاتر لەوەی بۆ خەڵک! خودای باوباپیرانمان عیسای هەستاندەوە، ئەوەی بە هەڵواسینی لەسەر دار کوشتتان. خودا ئەوی وەک سەرۆک و ڕزگارکەر بۆ دەستەڕاستی خۆی بەرز کردەوە، تاکو تۆبەکردن و لێخۆشبوونی گوناه بە ئیسرائیل ببەخشێت. ئێمە شایەتی ئەم شتانەین، هەروەها ڕۆحی پیرۆزیش، ئەوەی خودا بەخشیویەتییە ئەوانەی گوێڕایەڵن بۆی.» کاتێک گوێیان لێ‌بوو زۆر تووڕە بوون، ویستیان بیانکوژن.