کردار 12:5-23
کردار 12:5-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌سه‌ر ده‌ستی په‌یامبه‌ران زۆر نیشانه و په‌رجو له‌نێو گه‌لدا كرا. هه‌مووان یه‌ک دڵ بوون له هه‌یوانی شلیموندا. كه‌س نه‌یده‌وێرا بچێته پاڵیان، چونكه گه‌ل زۆر ڕێزیان ده‌گرتن. خه‌ڵكی زیاتر باوه‌ڕیان ده‌هێنا و ده‌هاتنه پاڵ په‌روه‌ردگار، ژن و پیاو به كۆمه‌ڵ، ته‌نانه‌ت نه‌خۆشیان ده‌هێنایه سه‌ر شه‌قام و له‌سه‌ر جێگا و نوێن دایانده‌نان، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر په‌تڕۆس هات، سێبه‌ره‌كه‌ی بكه‌وێته سه‌ر هه‌ندێكیان. جه‌ماوه‌ری شاره‌كانی ده‌وروپشتی یروشلایمیش كۆببوونه‌وه، نه‌خۆش و ئه‌وانه‌یان هه‌ڵگرتبوو كه به ده‌ست ڕووحی گڵاو ده‌یانناڵاند، جا هه‌موویان چاكدهبوونهوه. به‌ڵام كاهینی باڵا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون له ڕێبازی زادوقی هه‌ستان و پڕبوون له ئیره‌یی. په‌یامبه‌رانیان گرت و فڕێیاندانه زیندانی گشتییه‌وه. به‌ڵام فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له شه‌ودا ده‌رگاكانی زیندانه‌كه‌ی كرده‌وه و بردنییه ده‌ره‌وه، فه‌رمووی: “بڕۆن بۆ په‌رستگا و ڕاوه‌ستن، ته‌واوی په‌یامی ئه‌م ژیانه به خه‌ڵكی بڵێن”. كه بیستیان، به‌یانی زوو چوونه په‌رستگا و ده‌ستیان كرد به فێركردن. ئینجا كاهینی باڵا و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون هاتن، سه‌نهه‌دریم و هه‌موو پیرانی نه‌وه‌ی ئیسڕائیلیان بانگ‌كرد و ناردیان له زیندان بیانهێنن. به‌ڵام كه پاسه‌وانه‌كان هاتن، له زیندان نه‌یاندۆزینه‌وه، گه‌ڕانه‌وه و هه‌واڵیان دا و وتیان: “زیندانه‌كه‌مان بینی به باشی داخرابوو، پاسه‌وانیش له‌به‌رده‌رگاكان ڕاوه‌ستابوون، به‌ڵام كاتێ كردمانه‌وه كه‌سمان تیایدا نه‌بینی”.
کردار 12:5-23 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەسەر دەستی نێردراوان زۆر نیشانە و پەرجوو لەنێو گەلدا کرا. هەموو باوەڕداران بە یەک دڵ لە ڕێڕەوەکەی سلێمان لە پەرستگادا کۆدەبوونەوە. کەس نەیدەوێرا بچێتە پاڵیان، بەڵام گەل زۆر ڕێزیان دەگرتن. لەگەڵ ئەوەشدا هەتا دەهات ژن و پیاو بە کۆمەڵ باوەڕیان بە مەسیحی خاوەن شکۆ دەهێنا و دەهاتنە پاڵی. لە ئەنجامدا، وای لێهات نەخۆشیان دەهێنایە سەر شەقام و لەسەر جێگا و نوێن دایاندەنان، بەڵکو ئەگەر پەترۆس هات، سێبەرەکەی بکەوێتە سەر هەندێکیان. خەڵکی شارەکانی دەوروپشتی ئۆرشەلیمیش کۆببوونەوە، نەخۆش و ئەوانەیان هەڵگرتبوو کە بە دەست ڕۆحی پیس دەیانناڵاند، جا هەموویان چاکدەبوونەوە. بەڵام سەرۆکی کاهینان و هەموو ئەوانەی لەگەڵی بوون لە ڕێبازی سەدوقی هەستان و پڕبوون لە ئیرەیی. نێردراوانیان گرت و فڕێیان دانە زیندانی گشتییەوە. بەڵام فریشتەیەکی یەزدان لە شەودا دەرگای زیندانەکەی کردەوە و بردنییە دەرەوە و گوتی: «بڕۆن بۆ حەوشەکانی پەرستگا و ڕاوەستن، تەواوی پەیامی ئەم ژیانە بە خەڵکی بڵێن.» هەرکە گوێیان لێ‌بوو، بەیانی زوو چوونە حەوشەکانی پەرستگا و دەستیان کرد بە فێرکردنی خەڵک. سەرۆکی کاهینان و ئەوانەی لەگەڵی بوون هاتن، ئەنجومەنی باڵا و هەموو کۆمەڵی پیرانی نەوەی ئیسرائیلیان بانگکرد و ناردیان لە زیندان بیانهێنن. بەڵام کە پاسەوانەکان چوون و لە زیندان نەیاندۆزینەوە، گەڕانەوە و هەواڵیان پێدان و گوتیان: «زیندانەکەمان بینی بە باشی داخرابوو، پاسەوانیش لە بەردەرگاکان ڕاوەستابوون، بەڵام کاتێک کردمانەوە کەسمان تێیدا نەبینی.»