لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 7:4-14

کردار 7:4-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاتێ په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نیان له‌ناوه‌ڕاست ڕاگرت، پرسیان لێكردن: “به‌ چ هێزێک و به‌ چ ناوێک ئه‌مه‌تان كرد؟” جا په‌تڕۆس پڕبوو له‌ ڕووحی پارسا، پێی وتن: “ئه‌ی پێشه‌وایانی گه‌ل و ئه‌ی پیران، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر چاكه‌یه‌ک بۆ په‌ككه‌وته‌یه‌ک كراوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌ چی چاكبووه‌ته‌وه‌، با له‌لای هه‌مووتان و هه‌موو گه‌لی ئیسڕائیل زانراو بێت، به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی ناسڕه‌تی، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌خاچتان دا و خوداش له‌نێو مردوواندا هه‌ستاندیه‌وه‌‌، ئه‌م كابرایه‌ به‌و ته‌ندروستییه‌ له‌به‌رده‌متان ڕاوه‌ستاوه‌. ئه‌مه‌ ئه‌و {به‌رده‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ی وه‌ستا سووكایه‌تیان پێ كرد، ئه‌وه‌ی بووه‌ به‌ردی قولینچك} . بێجگه‌ له‌و ڕزگاربوون نییه‌، چونكه‌ ناوێكی دیكه‌ له‌ ژێر ئاسماندا نییه‌ له‌نێو خه‌ڵكدا درابێت، به‌وه‌وه‌ ڕزگار بین”. كاتێ ئازایه‌تی په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نیان بینی و زانییان كه‌سێكی بێ ڕۆشنبیری و ساده‌ن، سه‌رسام بوون، زانییان كه‌ له‌گه‌ڵ ئیشۆعدا بوونه‌. به‌ڵام كه‌ ئه‌و پیاوه‌یان بینی له‌گه‌ڵیان ڕاوه‌ستابوو، ئه‌وه‌ی چاكبووه‌وه‌، هیچیان نه‌بوو وه‌ڵامی پێ بده‌نه‌وه‌.

هاوبەشی بکە
کردار 4 بخوێنەوە

کردار 7:4-14 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

پەترۆس و یۆحەنایان لە ناوەڕاست ڕاگرت و پرسیاریان لێکردن: «بە چ هێزێک و بە چ ناوێک ئەمەتان کرد؟» لەو کاتەدا پەترۆس پڕبوو لە ڕۆحی پیرۆز، پێی گوتن: «ئەی پێشەوایانی گەل و ئەی پیران، ئەگەر ئەمڕۆ لەسەر چاکەیەک کە بۆ پەککەوتەیەک کراوە، لێکۆڵینەوەمان لەگەڵ دەکەن و لێمان دەپرسن کە بە چی چاک بووەتەوە، ئەوا با لەلای هەمووتان و هەموو گەلی ئیسرائیل زانراو بێت، بە ناوی عیسای مەسیحی ناسیرەیی، ئەم ئیفلیجە کە بەو تەندروستییە لەبەردەمتان ڕاوەستاوە چاک بووەوە، بە ناوی ئەو عیسایەی کە ئێوە لە خاچتان دا و خوداش لەناو مردووان هەڵیستاندەوە. ئەمە «﴿ئەو بەردەیە کە ئێوەی وەستا ڕەتتان کردەوە، ئەوەی بوو بە گرنگترین بەردی بناغە‏.﴾ بێجگە لە عیسا ڕزگاربوون بە کەسی دیکە نییە، چونکە لەژێر ئاسماندا ناوێکی دیکە بە مرۆڤەکان نەدراوە کە بە هۆیەوە بتوانین ڕزگار بین.» کاتێک ئازایەتی پەترۆس و یۆحەنایان بینی و زانییان خەڵکێکی نەخوێندەوار و سادەن، سەرسام بوون و بۆیان دەرکەوت کە ئەم پیاوانە پێشتر لەگەڵ عیسادا بوون. بەڵام کاتێک ئەو پیاوەشیان بینی لەگەڵیان ڕاوەستابوو، ئەوەی چاک بووەوە، هیچیان نەبوو وەڵامی پێ بدەنەوە.

هاوبەشی بکە
کردار 4 بخوێنەوە