کردار 1:3-3
کردار 1:3-3 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له كاتی نوێژی كاژێر نۆ، په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌ن سه‌ركه‌وتن بۆ په‌رستگا. پیاوێک به زگ‌ماک ئیفلیج بوو، هه‌ڵده‌گیرا، ڕۆژانه بۆ سواڵكردن له‌وانه‌ی ده‌هاتنه په‌رستگا، له‌به‌رده‌م ئه‌و ده‌رگایه‌ی په‌رستگا داده‌نرا كه پێی ده‌ووترا “جوان”. په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نی بینی به نیازن بێنه نێو په‌رستگا، داوای خێری لێ‌كردن.
هاوبەشی بکە
کردار 3 بخوێنەوەکردار 1:3-3 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ڕۆژێکیان کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ، کە کاتی نوێژ بوو، پەترۆس و یۆحەنا سەرکەوتن بۆ پەرستگا. لەبەردەم دەرگای پەرستگادا کە پێی دەگوترا دەرگای جوان، پیاوێک بە زگ‌ماک ئیفلیج دانیشتبوو، هەموو ڕۆژێک هەڵیاندەگرت و لەوێ دایاندەنا تاکو سواڵ بکات لەوانەی دەهاتنە حەوشەکانی پەرستگاکەوە. کاتێک ئەو پیاوە بینی کە پەترۆس و یۆحەنا بە نیازن بێنە ناو حەوشەکانی پەرستگا، داوای خێری لێکردن.
هاوبەشی بکە
کردار 3 بخوێنەوە