کردار 1:3-19
کردار 1:3-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له كاتی نوێژی كاژێر نۆ، په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌ن سه‌ركه‌وتن بۆ په‌رستگا. پیاوێک به زگ‌ماک ئیفلیج بوو، هه‌ڵده‌گیرا، ڕۆژانه بۆ سواڵكردن له‌وانه‌ی ده‌هاتنه په‌رستگا، له‌به‌رده‌م ئه‌و ده‌رگایه‌ی په‌رستگا داده‌نرا كه پێی ده‌ووترا “جوان”. په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نی بینی به نیازن بێنه نێو په‌رستگا، داوای خێری لێ‌كردن. په‌تڕۆس له‌گه‌ڵ یوخه‌ننه‌ن تێی‌ڕووانی، وتی: “سه‌یرمان بكه!” ئه‌ویش چاوی تێبڕین و چاوه‌ڕێی ده‌كرد شتێكیان لێ وه‌رگرێت. په‌تڕۆس وتی: “نه زێڕ و نه زیوم هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌مه ده‌تده‌مێ: به ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی ناسڕه‌تییه‌وه، هه‌سته و ڕێ بكه!”. ئینجا ده‌ستی ڕاستی گرت و هه‌ڵیستاند، یه‌كسه‌ر هێز كه‌وته پێ و پاژنه‌كانی. هه‌ڵبه‌زییه‌وه و ڕاوه‌ستا و ڕێی كرد، له‌گه‌ڵیان چووه نێو په‌رستگا، ڕێی ده‌كرد و هه‌ڵده‌به‌زییه‌وه و ستایشی خودای ده‌كرد. هه‌موو گه‌ل بینییان ڕێ ده‌كات و ستایشی خودا ده‌كات. جا ناسییانه‌وه كه ئه‌وه‌یه بۆ سواڵكردن له‌لای ده‌رگای جوانی په‌رستگا داده‌نیشت، سه‌رسامی و حه‌په‌ساوییش دایگرتن له‌وه‌ی به‌سه‌ری هات. كاتێ پیاوه ئیفلیجه‌كه وا چاكبووه‌وه به په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نه‌وه لكابوو، هه‌موو گه‌ل به سه‌رسامییه‌وه ڕایانكرده لایان بۆ ئه‌و هه‌یوانه‌ی كه پێی ده‌ووترا “هه‌یوانی شلیمون”. كاتێ په‌تڕۆس ئه‌مه‌ی بینی، وه‌ڵامی گه‌له‌كه‌ی دایه‌وه: “پیاوانی ئیسڕائیل، چیتانه له‌مه سه‌رسام بوونه؟ بۆچی چاوتان تێبڕیوین وه‌ک ئه‌وه‌ی به توانا یان به خواترسیمان وامان كردووه ڕێ بكات؟ خوداوه‌ندی ئه‌وڕاهه‌م و ئسخه‌ق و یاقوو، خوداوه‌ندی باوكانمان، ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خۆی شكۆدار كرد، ئه‌وه‌ی ئێوه ڕاده‌ستتان كرد و له‌به‌رده‌م پیڵاتوس نكۆڵیتان لێ‌كرد، كه بڕیاری دابوو به‌ریبدات. به‌ڵام ئێوه نكۆڵیتان له پارسا و بێتاوانه‌كه كرد و داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی بكوژێكتان كرد. سه‌رۆكی ژیانیشتان كوشت، ئه‌وه‌ی خودا له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستاندیه‌وه و ئێمه گه‌واهیده‌رین بۆ ئه‌وه. به باوه‌ڕ به ناوی ئه‌و، ئه‌م پیاوه‌ی به‌هێز كرد كه‌وا ده‌یبینن و ده‌یناسن. ناوی ئه‌و و باوه‌ڕیش به‌هۆی ئه‌و له‌به‌رچاوی هه‌مووتان ئه‌م ته‌ندروستییه‌ی پێی دا. ئێستاش برایان، من ده‌زانم به نه‌زانی ئه‌وه‌تان كرد، هه‌روه‌ک سه‌رۆكه‌كانیشتان. به‌ڵام خودا ئه‌وه‌ی پێشتر له‌سه‌ر زاری هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیه‌وه ڕایگه‌یاند، كه‌وا مه‌سیح ئازار ده‌چێژێت، ئاوا هێنایه دی. كه‌واته تۆبه بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه تاكو گوناهه‌كانتان بسڕێنه‌وه، تاكو له‌لای په‌روه‌ردگاره‌وه كاتی حه‌سانه‌وه‌تان بێت و
کردار 1:3-19 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ڕۆژێکیان کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ، کە کاتی نوێژ بوو، پەترۆس و یۆحەنا سەرکەوتن بۆ پەرستگا. لەبەردەم دەرگای پەرستگادا کە پێی دەگوترا دەرگای جوان، پیاوێک بە زگ‌ماک ئیفلیج دانیشتبوو، هەموو ڕۆژێک هەڵیاندەگرت و لەوێ دایاندەنا تاکو سواڵ بکات لەوانەی دەهاتنە حەوشەکانی پەرستگاکەوە. کاتێک ئەو پیاوە بینی کە پەترۆس و یۆحەنا بە نیازن بێنە ناو حەوشەکانی پەرستگا، داوای خێری لێکردن. پەترۆس و یۆحەنا بە وردی تێیانڕوانی، ئینجا پەترۆس گوتی: «سەیرمان بکە!» ئەویش چاوی تێبڕین و چاوەڕێی دەکرد شتێکیان لێ وەربگرێت. پەترۆس گوتی: «زێڕ و زیوم نییە، بەڵام ئەوەی هەمە دەتدەمێ. بە ناوی عیسای مەسیحی ناسیرەییەوە، هەستە و بڕۆ!» ئینجا بە دەستی ڕاستی گرتی و هەڵیستاند، دەستبەجێ هێز کەوتە پێ و پاژنەکانی. ئیتر هەڵبەزییەوە و ڕاوەستا و دەستی بە ڕۆیشتن کرد، لەگەڵیان چووە ناو حەوشەکانی پەرستگا، دەڕۆیشت و هەڵدەبەزییەوە و ستایشی خودای دەکرد. هەموو خەڵک بینییان دەڕوات و ستایشی خودا دەکات. جا کاتێک خەڵکەکە زانییان ئەمە ئەو کەسەیە کە بۆ سواڵکردن لەلای دەرگای پەرستگا دادەنیشت، ئەوەی پێی دەگوترا جوان، سەرسامی و حەپەساوی دایگرتن لەوەی بەسەری هاتووە. کاتێک پیاوەکە خۆی بە پەترۆس و یۆحەناوە هەڵواسیبوو، هەموو خەڵکەکە بە سەرسامییەوە ڕایانکردە لایان بۆ ئەو ڕێڕەوەی کە پێی دەگوترا ڕێڕەوی سلێمان، کە هەردوو لای بە کۆڵەکە گیرابوو. پەترۆس ئەمەی بینی، پێی گوتن: «پیاوانی ئیسرائیل، بۆچی لەمە سەرسامن؟ بۆچی چاوتان تێبڕیوین وەک ئەوەی بە توانا یان بە لەخواترسیمان وامان کردووە بڕوات؟ خودای ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب، خودای باوکانمان، عیسای خزمەتکاری خۆی شکۆدار کرد، ئەوەی بە گرتنتان دا و لەبەردەم پیلاتۆس نکۆڵیتان لێکرد، کە بڕیاری دابوو بەریبدات. ئێوە نکۆڵیتان لە پیرۆز و ڕاستودروستەکە کرد و داوای ئازادکردنی بکوژێکتان کرد. سەرۆکی ژیانتان کوشت، بەڵام خودا لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە و ئێمە شایەتین بۆ ئەمە. ئەم پیاوەی ئێوە دەیبینن و دەیناسن، باوەڕی بەناوی عیسا هەبوو، بۆیە هێز و توانای بۆ گەڕایەوە. بە ناوی عیسا و ئەو باوەڕەی بەهۆیەوە دێت، لەبەرچاوی هەمووتان ئەم تەندروستییە تەواوەی پێ بەخشی. «ئێستاش برایان دەزانم بە نەزانی ئەوەتان کرد، هەروەک ڕابەرەکانیشتان. بەڵام خودا ئەوەی هێنایە دی کە پێشتر لەسەر زمانی هەموو پێغەمبەرانەوە ڕایگەیاندبوو، کە مەسیحەکەی خۆی ئازار دەچێژێت. کەواتە تۆبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خودا تاکو گوناهەکانتان بسڕێنەوە، بۆ ئەوەی لەلای یەزدانەوە کاتی حەسانەوەتان بێت و